وەك هەمیشە سەركەوتن هەر بۆ گفتوگۆ و لێكتێگەیشتنە.

وەك هەمیشە سەركەوتن هەر بۆ گفتوگۆ و لێكتێگەیشتنە.

دوای هەوڵ و ماندووبوونی هەردوو حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم بۆ کێشەو ناکۆکیەکانی نێوان هەرێم بەغدا توانرا چارەسەرێک بۆ کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم بدۆزرێتەوە..
دوای ئەوەی لە ساڵی ڕابردوو ڕێکەوتنێک لەنێوان هەردوو سەرۆک وەزیرانی عێراق و هەرێم واژووکرا بەمەبەستی چارەسەری کێشەکانی نێوان هەردوولا، ئەوەبوو چەندین لایەنی شۆڤینی و تێکدەر ویستیان ئەم ڕێکەوتنە لەبارببەن، بەڵام لە کۆتاییدا بە هەوڵ و کۆششی بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم چارەسەرێک بۆ گرفتی مووچە دۆزرایەوە و کێشەی مووچە چارەسەرکرا و توانرا زاڵبن بەسەر ئەو کۆسپ و گرفتانەی کە دەخرانە بەردەم ڕێکەوتنەکان.
لێرەوە تەقدیری هەوڵەکانی بەڕێز محەمەد شیاع سودانی و بەڕێز مەسرور بارزانی دەکەین و هەروەها هەموو ئەو جهەتانەی کە هاوکارو پشتیوان بوون لە دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ گرفتی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
جێی ئاماژەیە لە کۆتاییدا هەر گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن چارەسەری بنەرەتین بۆ تێپەراندنی دۆخە سەختەکان، لێرەوە پیرۆزبایی لە تەواوی موچەخۆرانی هەرێم دەكەین و هیوادارین ئەم دەسكەوتە دەستپێكی گەڕاندنەوەی شادی و كۆتاییهاتنی قەیرانی دارایی فەرمانبەرانی هەرێم بێت لە سایەی هاتنەکایەی لێکتێگەیشتنی سەرۆك وەزیران بەرێز محمد شیاع سودانی و سەرۆكوەزیران بەڕێز مەسرور بارزانی.

سیپان شێروانی
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button