ئەندامێکی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی،بۆ بازمیدیا: قسەکانی بافڵ شەرعیەتدانە بە دادگا، پێشتر بە ناڕاستەوخۆ تەعبیریان لە جاشیەتی دەکرد بەڵام ئێستا شتەکان روونن کەس نییە لێیان تێنەگات.

ئەندامێکی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی،بۆ بازمیدیا:

قسەکانی بافڵ شەرعیەتدانە بە دادگا، پێشتر بە ناڕاستەوخۆ تەعبیریان لە جاشیەتی دەکرد بەڵام ئێستا شتەکان روونن کەس نییە لێیان تێنەگات.

بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێدا پشتگیری خۆی بۆ بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دەربڕی، بە بڕیاری دەستووری ناوزەندیکردن، ئەمەش نیگەرانی پێکهاتەکان و خەڵکی کوردستان بەدوای خۆیدا هێنا.

ئەندامێکی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی کە ناوەکەی لای بازمیدیا پارێزراوە، سەبارەت بە قسەکانی بافڵ تاڵەبانی و پەیامەکەی لەبارەی دادگای فیدراڵیەوە دەڵێت: “قسەکانی بافڵ تاڵەبانی و شەرعیەتدانە بەبڕیارەکانی دادگای فیدراڵ، درێژەپێدەری ئەو نەهج و پیلانانەیە کە ماوەیەکی زۆرە دژی هەرێمی کوردستان دەستیان داوەتێ، پێشتر بە ناڕاستەوخۆ تەعبیریان لە جاشایەتی دەکرد، بەڵام ئێستا شتەکان روونترن کەس نیە لێیان تێنەگات”.

ئەندامەکەی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی گوتی، دادگایەک کە بوونی جێی گومانە و بڕیارەکانی نادەستوورین، لە کوێی عەقڵ و مەنتیق هەیە، کەسی یەکەمی حزبێک بێت و پشتگیری لە بڕیارەکانی بکات ئەگەر خۆی لەگەڵی نەبێت و چاوساخی نەبێت.

ئەو ئەندامەی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی لە وەڵامی ستران عەبدوڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، دەڵێت: “ستران لەسەر رێبازی جاشایەتی باوکی بەردەوامە، باوکی رەفیق حزبی بوو، ئەمیش لەسەر هەمان نەهج و بیرکردنەوەی باوکیەتی و دژی نیشتمان، خاک، زمان و کوردایەتی و پێشمەرگەشە، یەکێتی ئێستا بووە بەجێگای رەفیق حزبی و جاشەکان، نیشتمان پەروەرەکانیش لەدەرەوەی بازنەی حزەکەدان”.