هێمن هه‌ورامی:
📌پارتی بۆیه هه‌ڵوێستی وه‌رگرتووه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا كه رێككه‌وتنێكی سیاسی و ئیداریمان له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كه‌ی ئێستای محه‌ممه‌د شیاع سوودانی هه‌یه، یاسای دادگای باڵای فیدراڵی له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ به‌پێی مادده‌ی 92ـی ده‌ستوور دادگای باڵای فیدراڵی دروست ببێت.
📌بڕیاره‌كه‌ی ئێمه بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و رێڕه‌وه هه‌ڵه ده‌ستوورییه‌یه كه عێراقی له فره پێكهاته‌وه بۆ تاك پێكهاته بردووه.
📌له چوار ساڵی رابردوودا به‌رامبه‌ر هه‌موو بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی وه‌ستاوینه‌ته‌وه.
📌له‌باره‌ی بڕیاری دادگای فیدراڵی تایبه‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان، هێمن هه‌ورامی ده‌ڵێت، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه بووین په‌رله‌مانی كوردستان درێژه به‌كاره‌كانی بدات، به‌ڵام هاوبه‌شه‌كانی ئێمه نه‌یانده‌ویست هه‌رێمی كوردستان بڕیارێكی ته‌شریعی ده‌ربكات بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌كاره‌كانی خۆی به‌رده‌وام بێت.
📌شەڕێکی وایان لەگەڵ خەڵکی کوردستان کە خەڵک بخەنە سەر ئەژنۆ
📌له‌گه‌ڵ شه‌ریكه‌كانمان جیاوازیمان له دیدگای ستراتیژیمان بۆ تێڕوانین له‌باره‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
📌دەنگەکانی یەکێتی لە کەرکووک دەنگی سروشتی خۆیان نەبوو، پاداشتی ئەو مجامەلانەیە کە بەردەوام بۆ دەسەڵاتدارانی عێراق و خەڵکی تر دەیکەن.
📌پارتی خاوه‌ن قه‌زییه و مێژووه و باوه‌ڕی به گه‌لی كوردستان هه‌یه، كاتێك پارتی داوای هه‌ڵبژاردنی ده‌كرد، خه‌ڵك شتی ئاودیوی ئه‌ودیو ده‌كرد.
📌ئه‌گه‌ر پارتی له هه‌ڵبژاردن بترسابایه، ده‌بوایه ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشووی خراپ بوایه، پارتی له‌هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عێراق هێزی یه‌كه‌می بێ ركابه‌ر بووه، تا ئاستی ئه‌وه‌ی پارتی له هه‌ڵبژاردنه ئۆرگانییه‌كانی قوتابییان و سه‌ندیكاكان یه‌كه‌می بێ ركابه‌ره.