کاروان دەڕوا و سەگ دەوەڕێ!
کاوە مستەفا دەنووسێت :
بەر لە هەموو شتێک دەبێت وەبیرمان بهێنینەوە، کە ئێمە لە چوار دەورێکی پر لە کێشە و ئالۆزدا گوزەر دەکەین، لە قەیرانێکی گەورە داین، ئهگهر به حهكیمانه مامهڵهی لهگهڵدا نهكهین، دۆخەکە خراپتر دەبێت. لەماوەی چەند ساڵی رابردوو حکومەتی عێراق بە شێوەی راستەوخۆ و ناراستەوخۆ دژایەتی حکومەتی هەرێمی کردووە و دەکات، و خەڵکێکی بەکرێگیراویش هەر خەریکی جێبەجێ کردنی ئەجێندای دوژمنانن.
لە دۆخی ئێستای ناوچەکەدا کە لە جیهاندا پێی دەگوترێت “زۆری ئاگر و دوکەڵ” مانەوەی هەرێمێکی بێ دەوڵەت بە ئارامی و خۆڕاگری لە بەردەم ئاڵنگارییەکان کارێکی ئاسان نییە هەرێمێک کە ڕۆژ نەبووە قەیرانێک و کێشەیەکی تازەی بۆ ساز نەکرێت بەڵام بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سیاسەتێکی حەکیمانە بەرامبەر بەو دژایەتیکردنە ئیقلیمییەی کە جاش و خۆفرۆشانیش بە هەر چوارپەل کاریان بۆ دەکەن، وەستاوەتەوە.
سەردانی بەرێز مەسرور بارزانی دەنگدانەوەی ناوخۆی و دەرەکی لێکەوتەوە، کەچی لای زۆرێک لە خۆفرۆش و بەکرێگیراوەکانی هەندێ وڵاتانی ناوچەکە پێیان وابوو بەرێز مەسرور بارزانی لە فرۆکەخانەی واشنتۆن دەستگیردەکرێت بەڵام نەیانزانی له کۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێشوازی شاهانەی لێدەکرێت.
دەبێت هەموو ئەو خۆفرۆش و بەکرێگیراوانە ئەوە بزانن بەرێز مەسرور بارزانی پیاوێکی هێندە مەزنە هیچ دژایەتی و پیلانێک نابێتە کۆسپ و کەوتن بۆ کار و کارنامەی جەنابیان، هەمیشە بەرەو لوتکە هەنگاو دەنێت، بۆیە دەبێت خەڵکی کوردستان لەوە دڵنیاببێتەوە دوای ماوەکی کورت دەستکەوتی گەورەتر لە ئێستا دەبینن.