فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ ماڵپەری “ناشناڵ”ـی ئیماراتی
📌ئێرانییەکان دەڵێن گوایە هێرشیان كردووه‌ته سەر بنکەکانی مۆساد و ئەمە جاری یەکەمیشیان نییە کە ئەم هێرشانە بکەن. ئەمە جاری دووەمە کە شاری هەولێر مووشەکباران دەکەن ،دەشزانن کە دەنگۆی ئەوەی کە بنکەی مۆساد لە هەولێر هەیە، پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی بێ بنەمایە”.
📌 كه‌س باوه‌ڕ به پڕوپاگه‌نده‌كانی ئێرانییه‌كان ناكات ، دیار نییه ئێرانییه‌كان ئه‌م پڕوپاگه‌نده‌یه به كێ ده‌فرۆشن، بۆ رای گشتی خۆیان یان بۆ كه‌سانی دیكه؟
📌كه‌س باوه‌ڕ به پڕوپاگه‌نده‌كان ناكات، له كاتێكدا ئه‌وان هاووڵاتیی سڤیل و منداڵێكی 11 مانگیان شه‌هید كردووه، كه‌چی بانگەشه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن تیرۆریستیان بە ئامانج گرتووە و بنکەی مۆسادیان مووشەکباران کردووە.
📌هەبوونی بنکەی مۆساد لە هەولێر” بێ بنەمایە.
📌له كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێرانی باسیان له‌و هێرشانه كردووه و ته‌نانه‌ت ئێرانییه‌كان خودی خۆیان له‌و باره‌یه‌وه نەیاندەزانی کە باس لە چی دەکەن و هه‌ر به‌رپرسێكی ئێران به جۆرێكی جیاواز باسی له هێرشه‌كه ده‌كرد!
📌 داوا دەکەین ئێران داوای لێبووردن بکات لەسەر هێرشەکەی هەولێر و بەڵگە بخاتە روو لەسەر هەبوونی بنکەی مۆساد.