لە سلێمانی، کۆمەڵێک مقەڕی چەکدار حوکم دەکەن

لە سلێمانی، کۆمەڵێک مقەڕی چەکدار حوکم دەکەن
بارزان عەلی حەمە:
لە سلێمانی، کۆمەڵێک مقەڕی چەکدار حوکم دەکەن. بارەگای هەر کامیان لە گەڕەک و قەزا و ناحیەیەکەوە نزیک بێت، ئیتر ئەوەیان دەبێتە حاکمی موتڵەقی ناوچەکە. بۆیە بەردەوام ئەم چەکدارانە پەلاماری یەکتری دەدەن و پێکهەڵدەشاخێن…
مەسەلەن فەرعێکی دژەتیرۆر بچێتە گەڕەکی وڵوبە، ئیتر حاکمی بزر و ببڕ و بە گوڕ خۆیەتی. عەرزی گەڕەکەکە بە دەست ئەو ئەبێت! ساحەی تاتانی گەڕەکەکە لای ئەو ئەبێت! هەڵکردن و کوژاندنەوەی مۆلیدەی گەڕەک بە فەرمانی ئەو ئەبێت! مزگەوت و خوتبە و دەوامی مەکتەب و تەوزیعی عەرزە و هتد هەمووی لای ئەو ئەبێت…
مقەڕێکی کۆماندۆ ببەرە سەیدسادق، ئیتر حەفتەی داهاتوو سەیدسادق ئەبێتە موڵکی بابی کۆماندۆ. سەیتەرە لای ئەو ئەبێت، شارەوانی بە کیتابی ئەو عەرز تەوزیع ئەکات! زوو زوو دەوریاتی کۆماندۆ تا سەیتەرەی زەمەقی دەڕوا و لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی زەڵم و سیروان و خورماڵ دەبێتە هەرایان…
ئیتر لەپڕا کۆماندۆ لە سەیدسادق دەورەی خەیاتی ئەکاتەوە. قەبرەکەی وەلی دێوانە بە سەرپەرشتی کۆماندۆ، سبوغ ئەکرێتەوە! وەلحاڵ شار ئەبێت بە هی ئەوان و تەدەخولی هەموو شتێکی ئەکەن.
جا نیزامی سیاسی لە سلێمانی شێوازێکە لە حوکمی سوڵتانەکانی عوسمانی. لەوێ ڕۆژگاریشدا، کێ لەگەڵ سوڵتان بوایە، سوڵتان دێیەکی بە وڵاغ و ماڵات و بەشەر و عەرز و ئاوەوە پێ ئەدا…
ئێستا هەموو پشدەر، بەدەست جێگری مودیری دژەتیرۆرەوەیە، گەنجێک بە تیسبیحەوە لەم تەعزێ بۆ ئەو تەعزێ، بە خۆی تۆپەڵێک موسەلەحی عەینەک ڕەشی عەسەبییەوە هههه
دەی ئەمە کوێی نیزامی سیاسییە؟ حەدت چییە پێت وابێت ئەمانە حەریف و مونافسی حوکمی سیاسیی هەولێرن! کوێی نیزامەکەت لە هی هەولێر ئەچێت؟ ئەوە جەریدە و پەیج سەری لێ تێکداویت کەوا ئەزانیت سویسرایت لە ئازادی و ئینگلتەرای لە ئینقلابی سەنعەتیدا هههه