دادگای فیدڕاڵی کێشە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دروست دەکات

گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق:

📌 دادگای فیدراڵی دەزانێ مانگی حەوتی ئەمساڵ ماوەی کۆمیسیۆنی عێراق بەسەر دەچێت، بۆیە بەمەبەست پرسی هەڵبژاردن دوادەخات، تا کێشەی شەرعیەت بۆ دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی كوردستان دروست ببێت.

📌ئەگەر دادگای فیدراڵی بیەوێ ئێستا تا سبەی پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان یەکلایی دەکاتەوە، بەڵام بەڕاستیی دواخستنی زۆر بێمانایە.

📌لەگەڵ درۆنگرتنە فڕۆکەخانەی هەولێر، بڕینی مووچە و بودجەی کوردستان، پەشیمان بوونەوە لە رێککەوتنەکان و هەمووی یەک پاکێجە بۆ فشارخستنە سەر هەرێمی کوردستان تا رادەستیان ببێت، بەڵام ئەمانە پەندیان لە مێژوو وەرنەگرتووە و دیارە کورد ناناسن، کورد رادەستی سەدام نەبوو، ئێستا دەیانەوێ بە دادگای فیدراڵی ئەم یارییانەمان لەگەڵ بکەن؟

📌هەموو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لایان روونە و ناڕازین لەو سیاسەتەی عێراق، دەزانن هەموو کێشەکان لای عێراقەوەیە، بۆیە بەیاننامە و پەیام لەسەر نیەتی خراپی بڵاو دەکەنەوە، ئەوەتا دیارە عێراق بە هەموو شێوەیەک ئابڵووقەی خستووەتە سەر هەرێمی کوردستان.

📌پێویستە سەرۆکایەتیی هەرێمی كوردستان و سەرۆکایەتیی حکوومەت بەیاننامە دەربکەن، بە دادگای فیدراڵی و ئەنجوومەنی دادوەری عێراق و فایەق زێدان بڵێن، ئەم دواخستنەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کێشە دروست دەکات.

📌ئەمەی پەنای بۆ دەبەن، ئەو بیرە شۆڤێنییە و دژایەتییکردنە، نەک بیری پێکەوەژیان و مامەڵەکردن لەگەڵ هەرێمێکی سەربەخۆ.