ئەسرین عاسی شوانی: بڕۆن دەرگای ئەوانە بگرن کە داوای رادەستکردنی نەوتیان دەکرد و پێیان وابوو مووچە دێت
جێگای خۆیەتی مامۆستای ناڕازی لە جیاتی بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن،ڕووبەڕووی ئەوانە ببنەوە کە بەغدایان پێ فریادڕەس بوو.
بچن دەرگای ئەوانە بگرن کە داوای ڕادەست کردنی نەوتیان دەکرد،پێیان وابوو بەو شێوەیە بەغدا مووچە بارانی مامۆستا و فەرمانبەران دەکات.
حەقە مامۆستا ڕاستی ئەوە بزانێ ئەوانەی وەک قاز دەیانقیڕاند و هەرێمیان وەک دوژمن دەچواند،بەغدایان پێ دۆست بوو،بچن بەرۆکیان پێ بگرن و داوای مووچەیان لێ بکەن،ئەی هەر ئەوان نەبوون قیڕەیان بەری ئاسمانی گرتبوو بەو دەنگە نامۆیەیانەوە هەر بەغا بەغایان بوو،سەری زمان و بنی زمانیان حکومەتی ناوەند بوو،هەقە بپرسن ئێستا ئەو فس فس پاڵەوانانە لەکوێن کە بەغدایان پێ فریادڕەس بوو و دژایەتی حکومەتی هەرێمیش پیشەیان.