وەزارەتی تەندروستی هەرێم: ئامادەین بۆ هاوکاریکردنی قوربانییانی رووداوەکەی دیوانییە

وەزارەتی تەندروستی هەرێم: ئامادەین بۆ هاوکاریکردنی قوربانییانی رووداوەکەی دیوانییە

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ، شەوی دووشەممە 8ی کانوونی دووەم 2024 ، وەزیری تەندروستی بۆ دەربڕینی نیگەرانی و هاوخەمی و ئامادەیی هاوکاریکردنی ڕووداوی سووتانی نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵان لەشاری دیوانیە، پەیوەندی تەلەفۆنی بە بەڕێز وەزیری تەندروستی عێراقی فیدڕاڵ دەکات …

ڕاشیگەیاندووە : بۆ دەربڕینی هاوخەمی و نیگەرانی و هاوکاریکردن و ئامادەیی بەهاناوەهاتنی ڕووداوی سووتانی نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵان لەشاری دیوانیە و سووتانی نەخۆشخانەکە، بەڕێز (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز (د. صالح الحسناوي) وەزیری تەندروستی عێراقی فیدڕاڵ، نیگەرانی و ئامادەیی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دەربڕی بۆ فریاگوزاری و ناردنی هەر پێداویستیەکی پزیشکی و پێشوازیکردنی برینداران و نەخۆشان بۆ نەخۆشخانەکانی هەرێم و هاوکاریکردنیان و خوای گەورە قوربانیان بەبەهەشتی بەرین شادبکات و هیوای زوو چاکبوونەوە و سەلامەتی بۆ برینداران خواست.

لە بەرامبەردا، بەڕێز وەزیری تەندروستی عێراقی فیدڕاڵ سوپاسی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی تەندروستی کرد بۆ ئەم دەستپێشخەریە مرۆڤدۆستییە و هەماهەنگی و پەیوەندی هەردوو وەزارەت.