ئەندامێکی جڤاتی گشتی گۆڕان: پێویستە خەڵکی سلێمانی بێدەنگی بشکێنن و چیتر رێگە نەدەن بەکاریان بهێنن

ئەندامێکی جڤاتی گشتی گۆڕان: پێویستە خەڵکی سلێمانی بێدەنگی بشکێنن و چیتر رێگە نەدەن بەکاریان بهێنن

سەبارەت بەوەی بۆ دەبێت سلێمانی دزی و تاڵانی قبوڵ بکات، لە یەک شەودا ١١ ملیۆن دۆلار تاڵان بکرێت، دڵشاد رەشید، ئەندامی جڤاتی گشتی گۆڕان بە (بازمیدیا)ی راگەیاند: کێ قبوڵی نەکات؟، لەسەر ئاستی جەماوەر ئەوەیان پێناخۆشە، چونکە دزییە لە گیرفانی خەڵک کراوە، غەدر لە خەڵکی سلێمانی دەکرێت، شارەکە بەتەواوی پەراوێزخراوە، لە رووی ئابووریشەوە مردووە و کارکردن تێیدا وەستاوە.

خەڵکی سلێمانی کەی بێدەنگی دەشکێنێت؟، ئەندامەکەی جڤاتی گشتی گۆڕان ئاماژەی بەوە دا: ئیتر پێیویستە خەڵکی سلێمانی بێدەنگی بشکێنن، داواکارییەکانیان رووبە ڕووی دەسەڵاتی شار بکەنەوە، کە یەکێتی نیشتمانییە و حاکمی موتڵەقی ناوچەکەیە، هەموو پۆستە گرنگەکانی لایە، تا دەگاتە ئاسایش و هێزی چەکدار.

ناڕەزایەتی خەڵکی سلێمانی و ئیستغلالکردنی لەلایەن یەکێتییەوە لە کاتی هەڵبژاردن باوە، دڵشاد رەشید بە (بازمیدیا)ی رایگەیاند: بۆ کاتی دەنگدان خەڵک بەکاردەهێنن تا کاندیدەکانیان دەردەچێت، دواتر بینەرمانن و بێدەنگن لە ئاستی داواکارییەکانمان، ئەمە راستییەکەیە، کەس گوێمان پێنادات، تەنیا لە کاتی دەنگدان فشە بۆ خەڵک دەکەن و سلێمانیایان بیردەکەوێتەوە، بەڵام لە کاتی پێویست ئێمەیان بیر نییە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button