دژەتیرۆری یەکێتی بەهاوکاری گرووپێکی حەشدی شەعبی ئەفسەرێکی کورد لە کەرکووک دەڕفێنن

شەوی ڕابردوو دژەتیرۆری یەکێتی بەهاوکاری گرووپێکی حەشدی شەعبی ئەفسەرێکی کورد لە کەرکووک دەڕفێنن

ــ ئەفسەرەکە کێ بووە و کێ ڕفاندی ؟

درەنگانێکی شەوی ڕابردوو ئەفسەری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم (گۆران نەوزاد) لە کەرکووک لەلایەن دژەتیرۆری یەکێتی و گرووپێکی حەشدەوە دەڕفێندرێت، ناوبراو بەهۆی نەخۆش کەوتنی باوکیەوە و بە مەبەستی سەردانی گەڕابوویەوە شاری کەرکووک.

بەپێی زانیاریەکان ناوبراو دوای چاودێریەکی وورد لەلایەن تیمێکی دژەتیرۆری سەر بە وەھاب ھەڵەبجەییەوە و بەهاوکاری گرووپێکی حەشدی شەعبی ڕفێندراوە، ئەمە لە کاتێکدا کە پێشتر ھەمان تیم ماڵەکەی گۆرانیان لەو شارە سوتاندبوو و دوو جاریش مالی باوکیان دابووە بەر دەستڕێژی گوللـە.

بەپێی زانیاریەکان ئەو تیمەی گۆرانیان بەو شێوەیە ڕفاندوە پێکھاتوون لە لە گرووپێک بەسەرپەرشتی ( سەریاس نەجات اسماعیل) کە بەرپرسی پاسەوانەکانی وەهاب هەڵەبجەیە و لەگەڵ هەریەکە لە ( هاوکار مەجید ڕەشید ناسراو “بەهاوە دووزی” و حەمەی نەجم ).

بە پێی زانیاریەکان گۆران دوای ڕفاندنەکەی بردوویانە بۆ سلێمانی و لە بارەگای فەرمی دژەتیرۆر دەستبەسەرکراوە، هەربۆیە لێرەوە سەلامەتی گیانی گۆران نەوزاد دەکەوێتە ئەستۆی سەرۆکی یەکێتی و بەرپرسی دژەتیرۆری سلێمانی.