ئەندامێکی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی:
ئەمشەو دەرکەوت سەعدی تا ئەوکاتە وتەبێژە کە پاسەوانی لە بافڵ بکات لەوە زیاتر بۆی نییە قسە بکات.
ئەندامێکی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی نزیک لە لاهور جەنگی بە (بازمیدیا)ی گوت: دوای چەند ڕۆژێک لە دامەزراندنی وەک وتەبێژی یەکێتی، ئەمشەو سەعدی پیرە بۆ قسەکردن میوانی کەناڵەکەی شاسوار بوو، چەند خولەکێک دوای دەستپێکردنی بەرنامەکە، کە پێشکەشکارەکە دەربارەی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر پرسیاری لێ کرد، راستەوخۆ تیمەکەی سەعدی پیرە پەخشەکەیان کوژاندنەوە و رێگەیان نەدا سەعدی تەنانەت وشەیەکیش بڵێت و لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێ کە سەعدی خۆی حازر دەکات وەڵام بداتەوە بەڵام تیمەکەی پەخشەکەی لەسەر دەبڕن.
ئەو سەرکردەی نزیک لە لاهور جەنگی پێیوایە، ئەمەی ئەمشەو روویدا زۆر جیاواز بوو، چونکە پێشتر زۆر جار روویداوە سەعدی پیرە لە پرسیاری بێژەرەکان توڕە دەبێت و قسەی نەشیاو دەکات و هەر خۆی مایکەکان فرێدەدات و دەڕوات، بەڵام ئەمەی ئەمشەو سەلمێنەری ئەوەیە کە ئیتر سەعدی وەکو جاران نییە هەرچی ویستی بیڵێت، تەنیا وتەبێژی بەرگری کردنە لە بافڵ و هەرچی بافڵ حەزی لێ نەبێت سەعدی نابێ نە بە چاک نە بەخراپ قسەی لەبارەوە بکات، بۆیە بەر لەوەی سەعدی دەم بکاتەوە تیمەکەی پەخشەکەیان کوژاندنەوە و سەعدیان بێبەش کرد لەو بەرنامەیەی کە بەدرێژایی ئەمڕۆ خۆی بۆ ئامادە کردبوو.