شوان محەمەد: رادەستکردنی بارەگاکانی پارتی بەم بڕیارەی دادگای فیدراڵی دەبێت جێبەجێ بکرێت

شوان محەمەد: رادەستکردنی بارەگاکانی پارتی بەم بڕیارەی دادگای فیدراڵی دەبێت جێبەجێ بکرێت

دادگای فیدراڵی رۆژی ١٢/١٠/٢٠٢٣ ئەو بڕیارەی بۆ راگرتنی رادەستکردنەوەی بارەگاکانی پارتی لە کەرکووک دابووی هەڵیوەشاندەوە، بڕیارەکە لە کاتی خۆپیشاندانەکانی کەرکووک بۆ کردنەوەی رێگای سەرەکی نێوان هەولێر-کەرکووک درا، بەوهۆیەشەوە چوار هاوڵاتی شەهیدکران.

لەمبارەیەوە شوان محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە (بازمیدیا)ـی راگەیاند: بەهۆی نالەباری و ئاڵۆزییەکانی نێو کەرکووک و رژانی خوێنی خەڵک لەسەر داوای پەرلەمانتارێکی عەرەبی سونە لە کەرکووک دادگای فیدراڵی بڕیارێکی کاتی بۆ رادەستنەکردنەوەی بارەگاکانی پارتی لە کەرکووک دەرکرد، هەرچەندە ئەمە ئیشی دادگای فیدراڵی نییە کە تەداخولی ئەم بابەتە بکات، ئەگەر واش بێت دوورە لە لۆژیک.

پەرلەمانتارەکەی عێراق دەڵێت: دادگای فیدراڵی لە کۆتاییدا ئەو بڕیارە کاتییەی خۆی هەڵوەشاندەوە، ئێستا بەپێی ئەو رێککەوتنەی کراوە و کارنامەی حکومەتی عێراقیش دەبێت سەرجەم بارەگاکانی پارتی لە کەرکووک رادەستی پارتی بکرێتەوە، حکومەتی عێراق بڕیارەکەی خۆی جێبەجێ بکات.

ئەوەشی باسکرد کە دادگای فیدراڵی دادگایەکی سیاسییە، ئەبێت هەموو ئەوانەی لە هەلومەرجە جیاوزەکان پەنا بۆ ئەو دادگایە ئەبەن ئێستا پابەندی بریارەکەی بن و هیچ سەریەشە دروست نەکەن، ئەگەر شۆڤێنیەکانیش بیانەوێ وەک پێشتر مامەڵە بکەن ئەوا هیچیان پێ ناکرێ.