لاهور جەنگی:
دەمەوێت بۆ مێژوو هەڵوێستی خۆم لە بارەیەوە بەستنی پێنجەم کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بخەمە ڕوو.
ئاشکرایە
ئێستای یەکێتی بڕیاریانداوە بە ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی بەزۆر سەپێندراوی نایاسایی و ناپەیڕەوی و بە پێشلکردنی هەموو پرەنسیپ و ڕێکارە حیزبییەکان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەرەو لێکترازانێکی گەورە و هەژانێکی ناوخۆیی بەرن کە هەرگیزاو هەرگیز لە مێژووی یەکێتیدا کۆنگرەیەکی لەم جۆرە ئەنجام نەدراوە، کە حیزبەکە بەرەو لەناوچوون و وێرانبوونی زیاتر بەرێت.
ئەنجامەکەی ئەم کۆنگرەیە ڕوونە، کە چ ماڵوێرانییەک بەسەر ئەم حیزبەدا دێنێت.
تەنگەتاوبوون و ئەو پەلە پەلەش لەم کات و ساتەدا ئامانجەکەی تەنیا و تەنیا بۆ ئەوە بێت کە بەخەیاڵی خۆیان مافی یەکێتیبوون لە من و هەڤاڵەکانم و هەزاران هەڤاڵ و تێکۆشەر و ئەندامی یەکێتی وەربگرنەوە، بێ ئەوەی بیر لە لێکەوتە و زیان و مەترسییەکانی بکەنەوە.
سەرانی ئێستای یەکێتی لەسەر بیروڕای جیاواز دەستیان چووە خوێنی چەند هەڤاڵێکی خۆیان و کەوتنە گرتن و ئازار و ئەشکەنجەدان و دەرکردن و نانبڕینی زۆرێک لە کادیر و ئەندامەکانی یەکێتی، کە بەمەش ناو و ناوبانگ و مێژووی یەکێتیشیان وەک حیزبێکی سۆشیال دیموکرات خستە ژێر پرسیارەوە،
هەموو هەوڵێكتان بۆ خۆ دەوڵەمەندکردن و برسیکردنی کادیر و جەماوەر بوو، هەوڵی ئێوە بۆ خۆ بەهێزكردن و لاوازكردنی هەڤاڵان و تێكۆشەران و خەمخۆرانی یەكێتی و خودی یەكێتی بوو.
، دڵنیابن ئەمە تاسەر نابێت و لە داهاتوویەکی نزیکدا بەقورسی باجی ئەو هەڵانەتان دەدەن كە بەرامبەر بە شکاندنی کەرامەتی سیاسی كادیر و سەركردە و خوێنی شەهیدانی ئەم حزبە دەیکەن.
بەم کۆنگرەیە حیزبەکە بە تەواوی دادەبڕن لە مێژووەکەی خۆی و بەها گرنگەكانی دیموكراسی و ئازادی و بنەما نەگۆڕەكانی ژیانی حیزبایەتی كە یەكێتی لەسەر دامەزرابوو،
ویستمان دەرفەتێک بدەینە کوڕەکانی مام جەلال، ەڵام دەرکەوت کە ئەوان مەبەستیانە لە دوای بەستنی ئەم کۆنگرەیەوە یەکێتی توشی لێكترازانی گەورەی ناوخۆیی بکەن و حیزبەکە بە تەواوی بکەن بە موڵکی تاکە کەسێک.
هەڤاڵان ئەوەی دەگوزەرێت لە ئێستادا لە نێوخۆی یەكێتی و هەرێمیش كوڕەكانی مام جەلال لێی بەرپرسن كە بانگەشەی چاكسازییان دەکرد، بەڵام ئێستا خۆتان دەیبینن، بەویژدانەوە بڕیاربدەن کە چییان لە یەكێتی كردووە، ڕۆژ نییە یەكێتی تووشی شكستی سیاسی و دیبلۆماسی و دیموكراسی نەكرێت.
ئێمە لە پرۆسەی سیاسی دانابڕێین و بەردەوام دەبین تا بەدیهێنانی ئامانجە سەرەکییەکانمان، هەڵگری شاڕێگاکەی یەکێتیی گەل و پاراستنی ئازادی و دیموکراسی و دادپەروەی دەبین.
دەمەوێت لێرەوە سوپاسی هەموو ئەو هەڤاڵانە بکەم کە ماوەی ئەم دوو ساڵە دانیان بەخۆیاندا گرت و پێشێلکردنی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتییان پێ قبووڵنەکرا و دژی ئەو ناهەقییە وەستانەوە و تەسلیمی پۆست و ئیمتیازات نەبوون،
دڵنیاتان دەکەمەوە کە بە بەرگێکی نوێ و بە شێوازێکی سەردەمیانە یەکێتییەکی ڕاستەقینەی گەل دووبارە دێتەوە مەیدان،
وەک یەکەم هەنگاومان بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پارلەمانی کوردستان دەکەین و لیستێکی گەل پەسەند ڕادەگەیەنین