یەكێك لەو كەسانەی كە لە تەقینەوەكەی عەربەت گیانی لەدەست دا، شارەزای دروستكردنی درۆنە

بەپێی بڵاوەکراوەکانی سۆشیال میدیا، یەكێك لەو كەسانەی كە لە تەقینەوەكەی عەربەت گیانی لەدەست دا، شارەزای دروستكردنی درۆنە، ئەمەش گومانەكان لەسەر ئەوە زیاتر دەكات كە ڕووداوەكە تەقینەوەی درۆنی خۆکوژ بووبێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە فڕۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەت لە سلێمانی رووی دا، دژەتیرۆری یەکێتی رایگەیاند کە لە ڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە هێرش کراوەتە سەر فڕۆکەخانەکە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بڵاو كراوەتەوە، یەكێك لە قوربانییەكانی تەقینەوەكەی فڕۆكەخانەی عەربەت ناوی رابەر ئەنوەرە كە كوڕی بەڕێوەبەری كشتوكاڵی قەزای ماوەتی باكووری سلێمانییە كە بەشێكی قەزاكە بەدەست هێزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستانەوەیە، رابەر كەسێكی شارەزایە لە دروستكردنی درۆنە.

ڕابەر ئەنوەر خولیای دروستكردنی درۆنی هەبووە و پێشتر چەند درۆنێكی درووست كردووە و بە سەركەوتوویی فڕاندوویەتی، خولیای وێنەگرتنیشی لە ڕێگەی درۆنەوە هەبووە.

گیان لەدەستدانی رابەر ئەنوەر لەو ڕووداوەدا، ئەو گومانانە زیاتر دەكات كە باس لەوە دەكەن، تەقینەوەكەی نێو فڕۆكەخانەی عەربەت هێرشی درۆن نەبووە، بەڵكوو لە ئەنجامی تەقینەوەی درۆنی خۆتەقێن ڕووی داوە.

 

بۆ بینینی ڤیدیۆی ناوبراو کلیک لەم لینکە بکە⬇

https://t.me/bazkrd/18080