تایبەت بە بازمیدیا
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە بازمیدیای ڕاگەیاند کە بەرهەم ساڵح زۆر توڕەیە لە سەرکردایەتی یەکێتی ، چونکە پێشتر یەکێتی وەک تاکە کاندیدی خۆیان ناساندبوو بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق و لە کۆتایشدا دەرنەچوو پشتاین تێکرد.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشدا کە بەرهەم ساڵح سەرکردایەتی یەکێتی ئاگادار کردووەتەوە کە هەڵوێستی دەبێت بەرامبەر ئەم خیانەتەی لێی کراوە.
هەر لەبەر ئەم هۆکارەش بوو ئەمڕۆ بەرهەم ساڵح ئامادەی مەڕاسیمی دەستبەکاربوونی دکتۆر لەتیف ڕەشید نەبوو ، کە بەپێی پڕۆتۆکۆڵ دەبووایە لە کاتی وەرگرتنی کۆشکی سەلام لەلایەن ناوبراو ئامادە بێت.