ئەمڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سوودانی كۆبووه‌وه، له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا له مانگی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵه‌وه بڕی 700 ملیار دینار به سێ قۆناغ بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه بكرێت.
نووسینگه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی راگه‌یه‌ندراوێكی له‌مباره‌یه‌وه بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: ”له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی پاره‌ی پێویست بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، له دانیشتنی ئه‌مڕۆ 17ـی ئه‌یلوولی 2023، بڕیاردرا قه‌رزێك به بڕی دوو تریلیۆن و 100 ملیار دینار بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به سێ قۆناغ، هه‌ر قۆناغێك 700 ملیار دینار دابین بكرێت.”
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، بڕیاره‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای لێكتێگه‌یشتنی ئه‌رێنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بووه و رێككه‌وتن كراوه بۆ جێبه‌جێكردنی پابه‌ندییه ده‌ستوورییه‌كان و ناوه‌ڕۆكی یاسای بودجه.
دوپاتیش كرایه‌وه، كه دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی و دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن.