مەسرور بارزانی ئەو پەرتەوازە و لێكترازەی لە نێو كورددا هەبوو لە ماوەیەكی كەم كۆكردەوە.
دلشاد جەلال:
مەسرور بارزانی سەرۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەمیشە زمانی دیالۆگ و لێكتێگەیشتن كردووتە بنەمای سەركەوتن و كۆدەنگی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی کوردسان و دەستەبەركردنی مافە دەستووریەكانی هەرێمی كوردستان، سەرەدانی مەسرور بارزانی سەرۆكی حکومەتی هەرێمی کوردسان بەیاوەری شاندێک كە پێكهاتبوون لە جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیری دارایی پەیامێک بوو بۆ هەموو ئەوانەی كە پێیان وابوو كورد لاوازە و پەرتەوازەیە بۆیە بەغدا و هەندێک وڵاتی ئیقلیمی ئستغلالی ئەو زوعفەی كوردیان كردبوو هەموو هەوڵێكیان ئەوەبوو قەوارەی هەرێمی كوردستان لە قاڵب بدرێت و ماف و دۆزی ڕەوای كورد لە چوارچێوەی نان و مووچەوە بچووكبكرێتەوە ، بەڵام بە هەوڵی ژیرانە و شەونخونی مەسرور بارزانی توانی ئەم ئستغلالەی بەغدا و وڵاتانی ئیقلیمی لە بەرژەوەندی كوردا بشكێنێتەوە و لایەنە سیاسییەكانی كورد و فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە هەرێم و بەغدا لەسەر یەک ستەیجی سیاسی و مێزی گفتوگۆ كۆ بكاتەوە و ئەو نیەت و هەوڵ و گوشار و فشارە نەزۆكانەی كە دەمێكە دژی هەرێمی كوردستان هەن خاو و لاواز بكاتەوە، هێز بداتەوە كورد لە بەغدا و لە كوردستانیش كۆدەنگیەک لەلایەنە سیاسییەكان دروست بكات و هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستانیش بەو هەنگاوەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان دڵخۆش و كەیفاسازبوون، دلخۆشی و كەیفاسازی شەقامی هەرێمی كوردستان بەو هەوڵەی مەسرور بارزانی بۆ كۆكردنەوە و ڕێكخستنی كورد لە بەغدا هەموو چین و توێژەكان و بە هەموو ڕەنگ و دەنگەكانەوە كەم وێنەبوو