دادگای فیدراڵی عێراق ئەو سکاڵایەکی رەتکردەوە کە تایبەتبوو بە رادەستکردنی پارەی بەشەخۆراکی ١٨ ساڵی ھەرێمی کوردستان بە بەغداد.
نەوزاد شێخ کامل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: دوای زیاتر لە ساڵێک دادگای فیدراڵی عێراق ئەو سکاڵایەی رەتکردەوە کە لە دژی هەرێم تۆمارکرابوو بۆ رادەستکردنەوەی پارەی بەشەخۆراک لە نێوان ساڵەکانی ٢٠٠٤ بۆ ٢٠٢١.
بەڕێوەبەری گشتی ڕاشیگەیاندووە؛ لایهنی عێراقی له دادگای فیدڕاڵی داوای زیاتر لە ١٨٢ ملیار دیناری له ههرێمی كوردستان دهكرد كه لە هاووڵاتییان وەرگیرابوو، بهڵام دوای خستەڕووی بەڵگەکان بۆ دادگای فیدڕاڵی کە ئهو پارهیهی مانگانه له هاووڵاتییان وهرگیراوه لە رێگەی وەزارەتی دارایی حكومهتی ههرێمهوه، دراوه به کرێی گواستنەوەی خۆراک بۆ هاووڵاتییان و پاداشتی فەرمانبەران.
دەشڵێت ؛ وەزارەتی بازرگانی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٤_ەوە پارەی بۆ بەڵێندەرەکانی گواستنەوەی بەشەخۆراکی مانگانەی ھەرێم نەناردووە و لە پارەی پاشەخۆراک ئەو پارەیەیان دابینکردووە بۆیە سکاڵاکە رەتکرایەوە.
لە ماوەی رابردوو کۆمپانیای گشتی بازرگانی عێراق سکاڵایەکی لەدژی وەزارەتی بازرگانی هەرێم تۆمارکردبوو و گوایە بڕی ١٨٢ ملیار دینار له ساڵی ٢٠٠٣ تاوهكو ٢٠٢٠ لە بەرامبەر بەشەخۆراک لە هاووڵاتێیان وەرگیراوە نایاساییە، بەڵام دادگای فیدڕاڵی دۆسیهكهی لهبهرژهوهندی ههرێمی كوردستان یهكلاكردهوه.