هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد: داهاتووی کەرکووک بۆ پارتی دیاری کراوە

داهاتووی کەرکووک
هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد:
ئەمشەو لەدوای گرژیەکانی کەرکووک میدیاکانی موقتەدا سەدر بڵاویانکردوەتەوە کە ئیتاری تەنسیقی کەرکووکیان تەسلیمی پارتی کردووە .
لەلایەکی ترەوە جوڵەپێکردنی هێزەکانی پارتی بەرەو پردێ جوڵەیەکی ئاسایی نیە،پارتی وەک حزب توانای هێزەکانی سنووردارن و ناتوانێت بەرامبەر سوپاو یەکەکانی حشدی شعبی و سوپای پاسداران شەڕبکات،کەوایە پارتی بۆ هێزی جوڵاندوە؟
گۆڕانکاری لەناوچەکەدا لەئان و ساتدایە،سونەکان بەپشتیوانی ئیمارات،تورکیا،هاوپەیمانان و لەناوخۆی عێراقیش پارتی پشتیوانیان لێدەکات و دەیانەوێ دەسەڵات وەربگرنەوە،بۆ ئەو مەبەستەش هەنگاوی گەورەیان ناوەو خاوەنی یەک وتاری یەکگرتوون، بەپێچەوانەی شیعەو کوردەوە کەهەریەکەیان لەئاوازێک دەخوێنن و دابەشبوون بەسەر وڵاتانی ئیقلیمیدا و ئەجێنداکانیان جێبەجێ دەکەن.
تائێستا وێنەکە بەوجۆرەیە کە داهاتووی کەرکووک بۆ پارتی دیاری کراوە،تورکیاو سونەکان و هاوپەیمانانیش ڕەزامەندن لەسەر باڵادەستبونی پارتی لە کەرکووک،بەدیوێکی تریشدا نەتورکیاو نەوڵاتانی هاوپەیمانی هیچ وەخت هاوپەیمانی لەپارتی باشتریان بۆ دروست نابێت کە بتوانن مامەڵەی لەگەڵ بکەن.
جوڵەکانی حشدی شعبی بەپشتیوانی ئێرانیەکان لەکەرکووک لەدژی پارتی بەتەنها جوڵەیەک نین لەدژی گەڕانەوەو وەرگرتنەوەی بیناکانی ئەوەندەی کەجوڵەن لەدژی باڵادەستبونی پارتی لەوشارەدا لەداهاتوودا.