ڕێکەوتنێکی نهینی یەکێتی و حەشد بە سەرپەرشتی ئێران ئاشکرابوو ،ئەمەریکا هاتە سەر خەت

ڕێکەوتنێکی نهینی لە ماڵی خەزعەلی بە ئامەدەبوونی ئێران و یەکێتی و پەکەکە بۆ سڕینەوەی قەوارەی هەرێم ئاشکرا دەبێت
دیسان یەکێتی لە ڕێگەی بافڵ تاڵەبانییەوە دەست دەباتەوە بۆ خیانەتێکی تر، ئەو یەکێتییەی کە ڕۆژانە لە قەتل و عام و تیرۆر و رفاندن و هەرچی کارێ قێزەونە ڕۆلی هەیە، لە ماوەکانی ڕابردوو لە ماڵی قەیس خەزعەلی بە سەرپەرشتی ئێران و نوێنەری بافڵ تاڵەبانی و پەکەکە بۆ تێکدانی دۆخی کوردستان و بە ئامانجگرتنی میللەتی کورد و کۆتایهێنان بە قەوارەی هەرێمی کوردستان بووە، ئەم کۆبوونەوەیە کە شیعەکان تێیدا تیشکیان خستۆتە سەر ئەوەی کە نابێ قەوارەمی هەرێم بمێنێ، لەو کۆبوونەوەیە محەمەد تەقیە بە ئامادەبوان دەڵێت کە بە زووترین کات دەبێ هەموو دەسەڵاتەکان لای حکومەتی عێراقی بێت، نابێ شتێک بمێنێ بەناوی هەرێمی کوردستان، لە ئێستادا هەموو شتێک لە بەرژەوەندی ئێمەدایە چەندین ساڵە حکومەتی عێراق هەلی وای بۆ نەڕەخساوە و بۆیە نابێت ئەم هەلە لە دەست بدرێت ئەمەش بە هەوڵ و هاوکاری هەمەلایەنە دەکرێت.
ئەم
قسانەی محەمەد تەقیە لە کاتێکدا بووە کە نوێنەری بافڵ و پەکەکە لەژێر سەرپەرشتی ئێران لە کۆبوونەوەکەدا بوونە، ئێران و بەشێک لەو عێراقیانەی کە لە شۆڤینیەت بەردەوامن کۆکن لەسەر ئەوەی کوردستان مەترسیە بۆسەر خۆیان، پێیان وایە دەبێت کوردستان بگەرێتەوە بۆ ئەو ساتانەی کە لە ساحەی نێودەوڵەتی و سیاسی بوونی نەبوو، هەر لەو کۆبوونەوەیەدا نوێنەری بافڵ تاڵەبانی کە بەرپرسن لە هەموو زیانێک کە بەر کوردستان کەوتووەو دەکەوێت و قسە دەکات و دەلێت” ئێمە چۆن هاوکاربووین بۆ گەرانەوەی کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان بۆ ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراق ئامادەین هاوکاری حکومەتی عێراق بکەین بۆ لە ناوچوونی دەسەڵاتی پارتی و ئەمە بڕیاری بافڵ تاڵەبانییەو داویەتی، هەروەها دەشلێ ئامادەین بۆ رادەستکردنی هەولێر و دهۆکیس وەک چۆن لە رابردوو لە ناوچە کێشە لەسەرەکان ئەنجامدراوە.
ئەم کۆبوونەوەیە لایەنە دەرەکییەکان درک بە بابەتەکە دەکەن و زانیاریەکان دزە پێ دەکرێن، بەمەش ئەمەریکا دێتە سەرخەت و ئاگادار دەکرێتەوە لەو مەترسیانە، هەر ئەمەشە ئێستا جموجۆلی ئەمریکا لەسەر سنورەکان زیاترە بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێم چونکە بۆ ئەمریکا کوردستان هێڵی سورە و تاکە هاوپایمانی راستگۆش بۆ ئەو کوردستانە.
ئەمە ئەو پیلانە ژێر بەژێرەیە کە یەکێتی وەک هەموو خیانەتەکانی تر دەستی بۆ بردووە و ئاشکرابووە، کە ئامانجیان ئەوەیە خەونی کوردستانیان ببەنە گۆڕ، بەڵام پێش هەموو شتێک دەبێت خۆیان و خەونەکانیان بچنە گۆڕ