وەزیری پەروەردە دڵنیایی دەداتە مامۆستایانی وانەبێژ

وەزیری پەروەردە: هیچ مامۆستایەکی وانەبێژ لانابرێت

ئاڵان حەمە سەعید ، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لەو حاڵەتانەی کەوا زۆر پێویستە مامۆستایانی وانەبێژ هەتا هه‌شت به‌شه‌وانه‌ی بمێنێتەوە لە کارەکەی دەمێنێتەوە ، ئەگەر مامۆستایەک لە خوار ئەو 8 بەشەوانەی بۆ مایەوە ئەکرێت به‌لیستێك و دەنێردرێت بۆ وەزارەتی‌ په‌روەردە و رێكدەخرێته‌وە و نیتمان نیە کەس دەربکرێت.

ئالان حەمەسەعید ره‌تیشیكرده‌وه‌ كه‌ 10 هه‌زار مامۆستای‌ وانه‌بێژ لەکار لاببرێن و گوتی ئەو قسانەی لە سۆشیال میدیا دەکرێت هیچ بنه‌مایه‌كی‌ راستی نییه‌ و بەمەبەستی سیاسی ئەو پڕ و پاگندانە دەکرێت چونکە نزیکی هەڵبژاردنە.

وەزیری پەروەردە گوتیشی ، مامۆستایانی وانەبێژ کوڕ و کچی ئەم وڵاتەن ئەرکە لەسەر شانی ئێمە خزمەتیان بکەین و ڕێگە بەخۆمان نادەین 10 هەزار کەس نانبڕاو بکەین.

دووپاتیشی كرده‌وه‌ كه‌ پرسیاری‌ له‌ په‌روەردەی‌ سنووره‌كان كردووە و هیچ په‌روەردەیه‌كیش رێژەیه‌كی‌ زۆری‌ مامۆستای‌ وانه‌بێژی‌ زیاد نییه‌ تاکو دەربكرێن، ئەگەر بەشێکیش زیادبوو لە ئەنجومەنی وەزارەت قسەمان کردووە و گوتوومانە چارەسەریان بۆ دەکەین ، لەو حاڵەتانە ئەوانە ببنە گرێبەست ، ئەوانەی کە زیادش بن دەیانگوازینەوە بۆ دیوانی پەروەردەکان دەیان کەین بە فەرمانبەر بە تەنسیب تاکو لە کاتی خۆی پێویستمان پێیان بوو دەیانگەڕێنینەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button