بەرپرسێکی بانکی ناوەندی بۆ (بازمیدیا): یەکێتی یان هەر گرووپێکی دیکە بیەوێ ناوی بانکی ناوەندی بەکار بهێنێت بە پێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
دوای ئەوەی لە ماوەکانی رابردوودا باس لەوە کرا کە گوایە لقی بانکی ناوەندی لە سلێمانی کراوەتەوە، قسە و باسی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا، بەتایبەت دوای وەرگەڕانی هەمەرێکی پارە لە رێگای نێوان کەرکووک بۆ چەمچەماڵ، دەرکەوت ئەو پارە زۆرەی هەڵیگرتووە لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە بۆ بانکێک لە سلێمانی هێناوە، بەڵام ئەو بانکە ناوی لقی سلێمانی بانکی ناوەندی بۆ دانراوە، بە بێ ئەوەی حکومەتی هەرێم و بانکی ناوەندی لێی ئاگاداربن.
لەمبارەیەوە بەرپرسێکی باڵای بانکی ناوەندی عێراق بە (بازمیدیا)ی راگەیاند؛ کردنەوەی لقی بانکی ناوەندی لە سلێمانی راست نییە، چونکە کردنەوەی لقی بانکی ناوەندی هەروا ئاسان نییە، ئێمە تەنیا سێ لقمان لە هەموو عێراق هەیە، لە شارەکانی بەسرە، هەولێر، موسڵن.
سەبارەت بە بەکارهێنانی ناوی بانکی ناوەندی بۆ سپیکردنەوەی پارە و حەواڵەکردنی بۆ دەرەوە، لەلایەن گرووپەکانی حەشدی شەعبی و یەکێتی نیشتمانییەوە، چۆن بە پێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەکردێت، ئەو بەرپرسەکەی بانکی ناوەندی عێراق گوتیشی؛ بەپێی یاسای ژمارە ٣٩ی ساڵی ٢٠١٥ کە “قانون غسل الاموال وتمویل الارهاب” مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.