ئه‌مریكا ڤیزا به ژمارەیه‌ك ئه‌فسه‌رى دژە تیرۆرى یه‌كێتیى نادات
بەپێی زانیارییەکان، لەماوەی ڕابردوو چەند ئەفسەرێکی دەزگای دژەتیرۆری یەکێتی به‌مه‌به‌ستى به‌شداریكردن له خولێكى سه‌ربازى له ئه‌مریكا داواکارییان بۆ پێدانی ڤیزا پێشکەش بە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێرکردبوو، بەڵام داواکارییەکەیان ڕەتکراوەتەوە.
زانیارییه‌كان باس لەوە دەکەن به‌مه‌به‌ستى به‌شداریكردن له خولێكى ئه‌منى و سه‌ربازى له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ژمارەیه‌ك ئه‌فسه‌رى دژە تیرۆرى سه‌ر به ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێم سه‌ردانى وڵاتى ئه‌مریكایان كردووە. بڕیار وابووە ژمارەیەک ئەفسەری دژەتیرۆری یەکێتی و دژەتیرۆری کوردستان بەهاوبەشی بەشداری لەو خولە ئەمنییەدا بکەن، بەڵام بەهۆی پێنەدانی ڤیزاوە ئەفسەرەکانی دژەتیرۆری یەکێتی نەیانتوانیوە بەشداری بکەن لەو خولە.
ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ى چوونه‌ته ئه‌مریكا سه‌ر به دژەتیرۆری کوردستانن (پارتى دیمو‌كراتى كوردستان) و كونسڵخانه‌ى ئه‌مریكا رەتیكردۆته‌وە ڤیزا بدات به 15 ئه‌ندامى دژە تیرۆرى سه‌ر به یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان.
بەپێی زانیاریەکان پێنەدانی ڤیزا بەو ئەفسەرانی دژەتیرۆری یەکێتی پەیوەندی بە چەند دۆسیەیەکەوە هەیە لەوانە:-
یەکەم/ دۆسیەی تیرۆرکردنی عقید هاوکار جاف، ئەفسەری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کە لەسەر دەستی بەرپرسی ئێستای دژەتیرۆری یەکێتی و ژمارەیەک ئەفسەری دژەتیرۆر ئەنجام درا .
دووەم/دۆسیەی سپی کردنەوەی پارەو بردنە دەرەوەی دراوی ئەمریکی بەتایبەت بردنی دۆلار بۆ وڵاتی ئێران کە دژەتیرۆری یەکێتی لەم بابەتە تێوەگلاوە.