شاندی هەرێم لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆدەبنەوە

هەولێر و بەغدا له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی یاسای بودجە رێککەوتن و شاندی هەرێم لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆدەبنەوە

دوای ئەوەی دوێنێ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق گەیشتنە بەغدا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ 27/7/2023، له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی تایبه‌ت به‌ هه‌رێمی كوردستان لە یاسای بودجەدا رێککەوتن، بڕیاریشە ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆببنەوە.

سەرچاوەیەک ڕایگەیاند ، بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی تەمموزی 2023، شاندی حکومەتی هەرێم لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق، لەبارەی چۆنیەتی جێبەجێکردنی بڕگەکانی پشکی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجە کۆببنەوە.

دوای پەیوەندی هەردوو سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و محەمەد شیاع سوودانی دوێنێ 26/7/2023، شاندی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدایان کرد و گفتوگۆکانییان لەبارەی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی حکومەتی عێراق دەستپێکرد و گەیشتنە ڕێککەوتن.