محەمەد حاجی مەحموود؛ دۆزی کورد نابێ لە مووچە و بودجەدا کۆ بکرێتەوە.

محەمەد حاجی مەحموود؛ دۆزی کورد نابێ لە مووچە و بودجەدا کۆ بکرێتەوە.

محەمەدی حاجی مەحموود، سکرتێری حزبی سۆسیالیست بە (بازمیدیا)ی ڕاگەیاند؛ ئێمە دۆزێکی نەتەوەی و نیشتمانی و ژیانی خەڵک و سەربەخۆی و پاراستنی قەوارەی سیاسی هەرێم و حکومەتەکەیەتی، ئێمە شۆرشمان بۆ مووچە و بودجە نەکردووە، بەڵکو بۆ ئازادی و سەرفرازی و پاراستنی ژیانی ئەم میللەتەمان کرد، ئێمە لە سنووری ماددەی ١٤٠ ناوچەیەکی زۆرمان داگیرکراوە، رەنگە مووچە شتێکی بچووکبێت لەنێو شتەکانی دیکە، چونکە پرسی خاک و ئازادی و پارستنی دەستکەوت و قەوارەی سیاسی هەرێم و پێشمەرگە، یاسای نەوت و گازمان هەیە و دەبێ لەمانەوە دەست بە چارەسەری کێشەکان بکەین، بۆیە ناکرێ هەموو شتێک لە خاڵێکی بچووک کۆ بکەینەوە.

لەبارەی هاندانی خەڵک بۆ دژایەتی حکومەتی هەرێم لەلایەن یەکێتییەوە، سکرتێری حزبی سۆسیالیست گوتیشی؛ کورد دەبێ یەکگرتووبێ و دەبێ لەوە تێبگەین حکومەتی عێراقی ئامادەنییە هیچ شتێک بکات، نەک تەنیا نەوت ڕادەست بکرێ، بەڵکو هەموو داهاتی کوردستان ڕادەست بکرێ بە خودی کورد خۆشییەوە ئەوان لە رووئیای خۆشنابن.

ئەوەشی خستەڕوو کە کورد دەبێ یەک هەڵوێستی سیاسی هەبێت و چوار چێوە و ئەنجومەنێکی هەبێ هەموو هێزەکان کۆبکاتەوە، دەبێ لایەنەکان لەوە تێبگەن هێزی کورد لە یەکگرتندایە.

سەبارەت هەوڵەکانی هەندێک لایەنی سیاسی کوردی بۆ هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی کوردستان، گوتیشی؛ ئەم قەوارەی ئێستا هەیە بە خوێن و فرمێسک بەدەست هاتووە، بۆیە پارستنەکەی ئەرکی نەتەوەی و نیشتمانی سەر شانی هەموو کوردێکە، دەبێ لەوە تێبگەین ئەوەی هەمانە بەرامبەرەکەمان (عێراق) ئێمە بە هاوبەشی خۆیان و میللەتێک نابینن و بە چاوێکی دیکە تەماشامان دەکەن، هۆکارە سەرەکییەکەی بۆ کێشە نێوخۆییەکانی خۆمان دەگەڕێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button