کەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت؟

کەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت؟

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست (بازمیدیا) کەوتووە، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتەکەی رایگەیاندووە، کە ناتوانن هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بەڕێوەببات.

هاوکات ئەوەش زانراوە کە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق وەڵامی نووسراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی داوەتەوە، تێیدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئامادەن هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە رۆژانی دوای ١٨\٢\٢٠٢٤ بەڕێوەببەن، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانیش بۆ دەرکردنی مەرسوومێکی دیکە و دیاریکردنی رۆژێکی دیکە بۆ هەڵبژاردن سەرقاڵی گفتوگۆ و تاوتوێکردنی بابەتەکەن، چونکە بژاردەکان کەمن، دەبێت لەنێو مانگی دوودا هەڵبژاردن بکرێت.

هەر بەپێی زانیارییەکان تەمەنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ١\٧\٢٠٢٤ تەواو دەبێت، بەڵام بەڵێنێک بۆ نوێکردنەوە و درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمیسیۆن دراوە، چونکە ئەگەر کۆمیسیۆن تەمەنی درێژ نەکرێتەوە ناتوانن هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانیش بەڕێوەبببات، چونکە دوای هەڵبژاردن ٣ مانگیان هەیە، کە بەپێی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، ئیعتراز و پەسەندکردنی ئەنجامەکان سەربە کۆمیسیۆنە، بۆیە دەکرێت هەرێمی کوردستانیش سود لەو دەرفەتە وەربگرێت و رۆژێک لە نێو مانگی دوودا بۆ هەڵبژاردن دیاری بکات، چونکە بژاردەی زۆر لەپێش نییە، مانگی سێ رەمەزانە،

پێشتر کە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان مەرسومی دەرکرد، تێیدا مانگی ١١ی ٢٠٢٣ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەوبارەیەوە کۆبوونەوەی کرد، بڕیاریدا کە خەرجی ئامادەکارییەکانی کۆمیسیۆن دابین بکات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button