لەبارەی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی گرنگ بەڕێوەچوو

ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ڕۆژی سێشەممە ١٨ی تەمووزی ٢٠٢٣، وەکوو شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، لە نووسینگەی بەرێز سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران درێژەمان بە کۆبوونەوەکان دا، کە چەند تەوەرێکی گرنگی لەخۆ گرتبوو.
لە تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکاندا بابەتی دارایی و بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان و میزانی مراجعەی مانگەکانی ڕابردوو بابەتى داهاتى نانەوتی باس كرا. هەروەها پرسی تەمویلی پێشمەرگە و پەترۆدۆلار یەکێکی تر بوو لە باس و خواسی نێو کۆبوونەوەکان، شاندی هەرێم بە دوایدا سەردانی کۆمپانیای سۆمۆمان کرد و لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ئەگەری هەناردەکردن و هەناردەنەکردنی نەوت کرا بەو پێیەی کە لە بڕگەکانی یاسای بودجەی گشتیدا هاتووە. هەروەها پرسی تێچووی کۆمپانیاکانی نەوتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.
هەر لە درێژەی کۆبوونەوەکاندا سەردانی وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی فیدراڵ کرا، لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر پرسی بودجەی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی پارێزگاکانی تایبەت بە پشکی هەرێمی کوردستان.
پاشان شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی عەمار سوبحی خەلەف، سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی عێراقی کرا بە مەبەستی پیرۆزباییکردن لە ئەرکە نوێیەکەی و بڕيار وايه ڕۆژی پێنجشەممە لێژنەی باڵای هاوبەش کۆ ببێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button