سەرۆكایەتبی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رەزامەندی دەدات بۆ پارێزگای سلێمانی کە بەڕێژەی 15%ی داشكان لەكرێی كارەبا بكرێت، ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش دەڵێت: “بڕیارێكی باشەو لەبەرژەوەندی هاوڵاتییانە”.
بەپێی نووسراوێكی سەرۆكایەتبی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە 12ی 6ی 2023، بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی نێدراوەو تیایدا هاتووە: “ڕەزامەندی درا بۆ داشکاندنی ڕێژەی 15%ی کرێی کارەبا بۆ پارێزگای سلێمانی تەنها بۆ ماوەی سێ مانگ.”
خهدیجە عەبدولجەبار ئەندامی لیژنەی خزمەتگوزاریی و شارەوانی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: “ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی یاداشتێکمان پێشکەشکرد بەمەبەستی پێدانی دەرفەتێکی تر بەهاووڵاتیان بۆ داشکاندنی ڕێژەی 15% کرێی کارەبا، ئەنجومەنی وەزیران لەوەڵامی یاداشتەکەماندا، ڕەزامەندی دەربڕی بەپێدانی ماوەی سێ مانگ و داشکاندنی گێڕانەوەی قەرزی کرێی کارەبا.”
ئاماژەی بەوەشدا: “ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیارێكی باشەو لەبەرژەوەندی هاوڵاتییان و حكومەتیشە.”
خهدیجە عەبدولجەبار ئەوەشیخستەڕوو: “ڕەنگە پێویست بکات کارەبای سلێمانی فەرمانی کارگێڕی پێ دەربکات، چونکە لەنووسراوەکەی ئەنجومەنی وەزیران دەستپێکی دیارینەکردووەو تەنها ماوەی سێ مانگ دیاریكراوە.”
لەچەند ساڵی رابردوودا چەندجارێك حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی داشكاندنی 15%ی بۆ كرێی كارەباو ئاو دەركردووە.