مەسرور بارزانی: بۆ بەرژەوەندیی تەسكی حزبی و كەسی، رێگریم لێ دەكەن خزمەتی سلێمانی بكەم

🔴 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌میانه‌ی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ چین و توێژەكانی خه‌ڵك:

📌جەنابی بارزانی نەمر شۆڕشێك و خۆیشی كردە قوربانی كەركووك و ئێمەیش بەخوا واز لە كەركووك ناهێنین.

📌ئێمە هەمیشە دڵمان لەلاى هەڵەبجە بووە و پەرۆشم بۆ ئەو سەردانە.

📌هەوڵێکى زۆرماندا بۆ ئەوەى بەرهەمە کشتوکاڵییەکان هەناردەى وڵاتانى کەنداو و ئەوروپا بکەین.

📌ناکرێت ئایین بۆ بوارى سیاسەت بەکاربهێنرێت.

📌بوونی ژمارەیەکی زۆری ئۆتۆمبێل لە کوردستان ئاماژەیە بۆ ئەوەی خەڵک لە ئاستێکی باشی ژیاندایە.

📌له‌بارەی پرسی ئایینه‌وە، سه‌رۆكوەزیران مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند، ئاین بۆ ئه‌وە بووە، كه‌ به‌رەو هیدایه‌ت و چاكه‌ بچیت، ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ به‌رەو رق بچێت، ئه‌وا به‌هه‌ڵه‌ تێگه‌یشتنه‌، مه‌رج نییه‌ هه‌ر موسڵمانێك ئیسلامی بێت، نه‌بوونی ئایینیش مه‌ترسییه‌كی گه‌ورەیە.

گوتیشی: رێز له‌هه‌موو ئایینێك دەگرین.

📌هەرێمى کوردستان لە ناوچەکانى ترى عێراق خۆشتر و باشترە بۆیە خەڵکى ئەو ناوچانە بۆ ژیانکردن دێنە هەرێمى کوردستان.

📌لەم كابینەیە ئازادی رادەربڕین بەرتەسك نەكراوەتەوە، ئەوانەی وا دەڵێن، بەڕاستی وانیە.

📌من پابەندم بە بنەبڕكردنی گەندەڵی.

📌شنگال به‌شێكه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و داگیركراوە.

📌بۆ رزگاركردنی شنگال 500 شه‌هیدمان داوە.

📌ئێمه‌ شنگالمان رزگاركردووە و شه‌هیدمان داوە.

📌رێككه‌وتنی شنگال جێبه‌جێ نه‌كراوە و شنگال به‌شێكه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و داگیركراوە.

📌کوژرانی خواناس گەنجەکەى چەمچەماڵ نیگەرانى کردم.

📌مەترسى لەسەر سلێمانى لە هەولێر نییە و سلێمانى گلێنەى چاوى ئێمەیە.

📌بۆ بەرژەوەندیی تەسكی حزبی و كەسی، رێگریم لێ دەكەن خزمەتی سلێمانی بكەم.

📌خۆم لە میحوەری هەشت بووم لەگەڵ سەرۆك بارزانی و 52 ڕۆژ لە ئۆتۆمبێلدا خەوتین، تا شنگالمان ئازاد نەكرد، نەگەڕاینەوە.

📌له‌ دوو ساڵدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دەكرێته‌ ئه‌لكیترۆنی.

📌 یارمه‌تی هه‌موو به‌رهه‌مه‌ خۆراكییه‌كان دەدەین.

📌 نابێت ته‌نیا خه‌ڵكی بێ دەسه‌ڵات رووبه‌ڕووی یاسا بكرێته‌وە.

📌گه‌ورەیی مرۆڤ له‌ په‌روەردە و ناخه‌كه‌یه‌تی، ناحه‌زانم ئه‌وانه‌ن كه‌ به‌رژەوەندییان لێدراوە، ناحه‌زانم ئه‌وانه‌ن كه‌ دەیانه‌وێت له‌ گه‌ندەڵی به‌ردەوام بن.

📌بە هیچ شێوەیه‌ك دژی سلێمانی نیم و قبوڵیشی ناكه‌م و ئه‌و بڕگه‌یه‌ی له‌ بودجه‌ زیادكرا بۆ خزمه‌تكردنی سلێمانی نییه‌.