یانەی نەسڕی سعودیە گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ کۆمپانیای وەرزشی نایکی واژۆ کرد بە مەبەستی سپۆنسەری کردنی ئەو یانەیە. ئەو کۆمپانیایە و کریستیانۆ رۆناڵدۆ ساڵانێکە هاوبەشی یەکترین.
ماڵپەری فەرمی یانەی نەسڕی سعودیە بلاویکردەوە کە ئەم براندە ئەمریکییە دەبێتە سپۆنسەری نوێی یانەکە بۆ وەرزی ٢٠٢٣-٢٠٢٤.
پێش ئێستا یانەی نەسڕ جلوبەرگی مارکەی Dunues لەبەر دەکرد، کە یەکێکە لە براندە وەرزشییە بەناوبانگەکانی جیهانی عەرەبی و بەتایبەتیش لەو کاتەوەی دۆن پەیوەندی بە یانەیەوە کرد، مارکەکە ناوبانگێکی زیاتری بەدەستهێنا.
کریستیانۆ گرێبەستێکی هەتا هەتایی لەگەڵ کۆمپانیای نایکی واژۆکردووە، کۆمپانیاکە لە ساڵی ٢٠٠٣ دەستیکردووە بە دابینکردنی پێڵاوی وەرزشی بۆ براوەی پێنج خەڵاتی باڵۆن دۆر، ئەو کاتە هێشتا یاریزانی سپۆرتینگ لیسبۆن بوو، تا ساڵی ٢٠١٦ ئەو کۆمپانیایە ٣٠ جووت پێڵاوی مێرکوریاڵ سوپەرفلای بڵاوکردەوە.
وەڵامێک بنووسە