ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی فەڕەنسا وردەكاری گرێبەستە نوێیەكەی كیلیان ئیمباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانیان ئاشكرا كرد.
یانە فەڕەنسیەكە پێشتر گرێبەستی هێرشبەرە فەڕەنسیەكەی تا ساڵی ٢٠٢٥ نوێ كردەوە.
ڕۆژنامەی لو پاریسیانی فەڕەنسی وردەكاری نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی ئیمباپێی ئاشكرا كرد.
بەپێی ڕۆژنامەكە هێرشبەرە فەڕەنسیەكە واژۆی لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی كرد بۆ ماوەی دوو ساڵ و نوێكردنەوەی بۆ ساڵی سێیەم و بڕی ٦٣٠ ملیۆن یۆرۆ لە ماوەی ئەو سێ ساڵەدا وەردەگرێت.
سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە ساڵانە بڕی ٧٢ ملیۆن موچە وەردەگرێت ، بڕی ١٨٩ ملیۆن یۆرۆ وەك خەڵاتی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی وەردەگرێت كە بە سێ جار ئەو بڕەی پێ دەدرێت ، هەروەها دوای هەر داخرانی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە هەر سێ ساڵەكادا پاداشتی دڵسۆزی پێ دەدرێت ، ساڵی یەكەم٧٠ ملیۆن ، ساڵی دووەم ٨٠ ملیۆن و ساڵی سێیەم ٩٠ ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.
بەوەش كۆی گشتی موچە و پاداشتی ئیمباپێ لە ماوەی ئەو سێ ساڵەدا دەگاتە ٦٣٠ ملیۆن یۆرۆ ئەوەش دەبێتە بەرزترین موچە و گرێبەستی یاریزانێك لە مێژوودا