ڕاگەیاندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان

تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەھۆشبەرەکان، لەچاڵاکیەکدا، دوای بەدواداچوونی ورد و وەرگرتنی رێکاری یاسایی ، ئەمڕۆ ٢٠٢٣/٦/١٩ توانیان دوو کەس دەستگیربکەن کە (٢٠٠٠)دوو هەزار دانە حەبی هۆشبەر لەجۆری (کەپتاگۆن)یان پێبوو، بەنیازبوون کاری کڕین و فرۆشتن بەم جۆرە حەبە بکەن لەناو شاری هەولێر. پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ هەردوو تۆمەتبار کراوەتە بۆ تەواوکردنی رێکارەیاساییەکان. حەبی(کەپتاگۆن) یەکێکە لەو حەبە هۆشبەرانەی کەبڵاوبونەوەی مەترسیەکی زۆر دروست دەکات، ئێستا رێژەی بەکارهێنانی ئەم جۆرە حەبە لەوڵاتانی ئەوروپاو وڵاتانی کەنداو لەزیاد بوندایەو جێگای بایەخی دامودەزگا پەیوەندارەکانی ئەم وڵاتانەن.
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان
٢٠٢٣/٦/١٩