سه‌رۆك بارزانی به‌شداریی له كۆنگرەی 12ـی پارتی دیموکراتی کوردستان – سووریا دەكات
ڕۆژی شه‌ممه 10ی حوزەیرانی 2023 له شاری هه‌ولێر به به‌شداری سه‌رۆك بارزانی دوازدەیه‌مین كۆنگره‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان – سووریا دەستیپێكرد و تیایدا سه‌رۆك بارزانی وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
سه‌رۆك بارزانی له وتارەكه‌یدا سه‌رەتا به‌خێرهاتنی میوانه‌كانی بۆ شاری هه‌ولێر كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن و رایگه‌یاند، هیوادارم كۆنگرەكه‌تان سه‌ركه‌وتوو بێت و له‌ئاستی داواكاری جه‌ماوەرەکەتان بێت. هه‌روەها رۆڵی پارتی دیموکراتی کوردستان – سووریای له شۆڕشه‌كانی ئه‌یلوول و گوڵان به‌رز نرخاند و پێزانینی بۆ هه‌وڵ و تێكۆشانی له‌شكری رۆژ له‌شه‌ڕی دژی تیرۆرستانی داعش هه‌بوو كه به دەیان شه‌هیدیان پێشكه‌ش به نیشتمان كرد.
گوتیشی، سوپاسی ئێوە و هه‌موو ئه‌و تێكۆشه‌رانه دەكه‌م كه له رابردوو و ئێستادا رۆڵی گرنگیان بینیوە له بزووتنه‌وەی ئازادیخوازیی گه‌له‌كه‌ماندا. لێرەوە سڵاو بۆ جه‌ماوەرە خۆڕاگرەكه‌تان دەنێرم. سڵاو بۆ ئه‌وانه‌ی كه ئاوارەی وڵاتان بوون و ئه‌وانه‌ی لێرە له ماڵی خۆیاندان.
سه‌رۆك بارزانی هیوای خواست بارودۆخێك دروست بێت كه بتوانن بگه‌رێنه‌وە زێدی باب و باپیران و به یه‌كگرتوویی رووبه‌ڕووی ته‌حه‌دیاته‌كان ببنه‌وە، هه‌روەها داواشی كرد دۆستایه‌تی و هاوپه‌یمانیان زیاتر پته‌و بكه‌ن و گوتی، له‌سه‌رەتای رووداوەكانی سووریا له ساڵی 2011ـه‌وە به به‌ردەوامی پشتیوانتان بووین بۆ ئه‌وەی یه‌كڕیز و ته‌با و یه‌كڕەنگ بن و هه‌ر بڕیارێك پێتان باش بوو بیدەن.
ئاماژەی به‌وه‌ش كرد، ئێمه پشتیوانتان بووین بۆ ئه‌وەی هه‌موو لایه‌نه‌كان سێ كۆنگرە (دوو له هه‌ولێر و یه‌ك له دهۆك) ببه‌ستن بۆ خه‌بات و پێكه‌وەیی نه‌ته‌وەیی، به‌ڵام به‌داخه‌وە كۆسپ دروستكرا، بێگومان رێگه‌ی تێكۆشانی گه‌ل دوورودرێژە و ئه‌وانه‌ی دەبنه كۆسپ له‌به‌ردەم ده‌ستكه‌وته‌كان، باجه‌كه‌ی دەدەن.
سه‌رۆك بارزانی له كۆتایی وتارەكه‌یدا دووپاتی كردەوە، ئێمه هه‌ردەم پشتیوانی ئێوەین له‌پێناو خه‌باتێكی راسته‌قینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی كه خزمه‌ت به دۆزی رەوای گه‌لی كورد بكات له سووریا.
سه‌رۆك بارزانی سڵاوی بۆ گیانی پاكی ئه‌و تێكۆشه‌رانه نارد كه به‌ناحه‌ق شه‌هیدكران و ئه‌وانه‌شی له به‌ندیخانه‌كاندان.
12ـه‌مین كۆنگره‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان – سووریا به ئه‌مادەبوونی زیاتر له 220 ئه‌ندام له شاری هه‌ولێر بۆ ماوەی دوو رۆژ به‌ڕێوەدەچێت و تیایدا 29 ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵدەبژێردرێن و دواتریش سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستان – سووریا هه‌ڵدەبژێردرێت.