پەیامێک لە مەکتەبی سیاسی پارتییەوە

مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان پهیامێكی بڵاوكردهوه
لە پەیامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی دا هاتووە: بە ناوی لایەنگر و ئەندامان و سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، پشتگریی تەواوی خۆمان بو پەیامی سەرۆک بارزانی دەردەبڕین، کە دوێنێ لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی مۆزەخانەی نیشتمانی بارزانی لە بارزان ئاڕاستەی خەڵک و لایەنە سیاسییەکانی کرد.
ههروهها له پهیامهكهدا ئەوەش هاتووە: ئەم پەیام و دەستپێشخەرییەی جەنابی سەرۆک بارزانی، وەک درێژەپێدەری پەیامی ئاشتیخوازانەی بارزانی نەمر بەرزدەنرخێنین و، هەموو ئامادەیی خۆشمان بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی سەرۆک ڕادەگەینین.
ئەوەش هاتووە، لە ڕوانگەی هەستکردن بە بەرپرسیارەتی نەتەوەیی و نیشتیمانی و لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ناوچەکە و هەرێم، هەنگاوی کردەیی بۆ بە جێگەیاندنی فەرمانی جەنابیان بە ڕاست و گرنگ دەزانین و ئامادەیی تەواوی خومان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ هەموو لایەنەکان بەبێ جیاوازی دەردەبڕین.