بەهمەن عەبدوڵڵا ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە بەرنامەیەک دا دەڵێت:
با من بە روونی باسی بکەم لەمەش دیسان خۆتان ئەکەمە شاهید هەموو خەڵکی کوردستانیش دەکەینە شاهید، پێشتر ئەم کۆمیسیونە بەوە پێکهاتووە بەگوێرەی کورسییەکانی پەڕلەمان بووە، لەبەر ئەوە ئەو کات پارتی ٣٨ کۆرسی هەبوو گوتیان با بە گوێرەی کۆرسییەکانی پەرلەمان بێت، ئێستا لەبەر ئەوەی ٤٥ کۆرسییە وتیان نابێ دەستکاری ئەم کۆمیسیونە بکرێت با هەر وەک خۆی بمێنێت، پارتی ئەمەی قبول کرد.
بەهمەن عەبدوڵڵا گوتی ، ئەم بەڵگانە ئەخەمە ڕوو با خەڵکی کوردستان بڕیار بدات کێ ڕێگرە لە هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان، وتیان کۆمیسیون نابێ دەستکاری بکرێت وتمان با دەستکاری نەکرێ، وتیان یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێت، بکرێتە چوار بازنە لەبەر ئەوەی پارتی بە دەنگی دهۆک کۆرسی ئەبا لە سلێمانی و گەرمیان وتمان کاکە با بکرێت بە چوار بازنە، وتیان نەتەوە یەکگرتووەکان پێشنیار بکەن بۆ پێکهاتەکان، پێکهاتەکان تەوزیع بکرێ وتمان باشە کاکە با پێکهاتە خۆیان بڕیار بدەن وتیان نە نەتەوەیەکگرتووەکان، نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ زانیاریت پێشنیاریان کردووە یەکێتی رەفزی کردووە، کە کۆرسیشیان داوە بە سلێمانی. وتیان با ئاماری بەغدا لەبەر ئەوەی ئاماری ئێرە، کە ئەمە مایەی پێکەنینە لەوەتەی وەزیری پلاندانان لای یەکێتییە ئامار ئاماری وەزیری پلاندانانە کە وەزارەتەکە لای وەزیرێکی یەکێتییە، ئەڵێن باەڕمان بەم ئامارە نییە، وتمان باشە قبولمانە دیسان فەرموون بچن ئاماری بەغدا بێنن، ئەرێ پێم بڵێن بە ویژدانتان ئێستا کێ ڕێگرە لە هەڵبژاردن؟
هەروەها لەبارەی هەڵبژاردنەوە دەڵێت، ئەمە قسەی پارتی نیە قسەی منە یاخوا هەڵبژاردن سەرمان نەکێشێت بۆ شەڕێکی ترسناک چونکە یەکێتی هەموو شتێک بکات هەڵبژاردن ناکات.
بەهمەن عەبدوڵلا گوتیشی ، ئەو پارەیەی کە ئێستا دەچێت بۆ سلێمانی بۆ زانیاری ئەو پارەیە هی نەوتە، داهاتی نەوتە، ئەو نەوتەی کە هەر ئێعلامی ئەوان و هاوپەیمانەکانیان وتیان بەڵایە بۆ سەر هەرێمی کوردستان.
ئەو ئەندامی پەرلەمانە لەبارەی ناردنی پارە لە هەولێرەوە بۆ سلێمانی گوتیشی ، ئەو پارەیە ٨١٪ تا ٨٣٪ پارەی مووچە خۆرانی کوردستان هی سلێمانی لەپارەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە هەولێرەوە دەچێت بۆ سلێمانی، ئەوەی دەمێنێتەوە ١٧٪ یە کە دەبێت بە داهاتی ناوخۆی سلێمانی پڕبکرێتەوە. کە من جارێکی تر ئەڵێم زۆر داوای لێبوردن لە خەڵکی کوردستان ئەکەم کە نابێ بەم شێوەیە قسە بکەین بەڵام یەکێتی ناچارمان دەکات بەمشێوەیە قسە بکەین. ئەو نەوتەی کە ئێستا لە هەرێمی کوردستان فرۆشراوە تا مانگی پێشوو پێش ئەوەی ڕابگرایت ٪٩٥ ئەو نەوتە هی سنووری هەولێر و دهۆکە، کەچی پارەکەی ٨١٪ موچە خۆرانی سلێمانی کە ٤٧٪ پارەی نەوتەکە لە هەولێرەوە دەچێت ٪١٧ەکەی کە داهاتی شەش گومرگ لە سنووری سلێمانی وە بە داهاتی زەریبە بە داهاتی ناوخۆ ئاخر ئەو ماڵپەڕێکی شەفافیەتی داناوە ڕۆژی وا هەیە نوسیووەتی داهات سفڕ ئاخر داهات چۆن سفڕ یەعنی سەیارەیەک نەیدا لە کامێرە؟ غرامەیەک نەکرا؟
بەهمەن عەبدوڵڵا دەشڵت ، بڕۆن بزانن هەموو خەڵک دەلێن قاچاخچیەتی لەو سنوورە هەیە، بزانە کێ ڕێگرە باشە ئەمە قبوڵمانە مووچە لەسەر ئێمەیە، بەڵام داهاتیش با بەدەست ئێمە بێت، ئاخر ناکرێت تۆ داهاتی سنوورەکەی خۆت بەهەوەسی خۆت تەخشان و پەخشانی پێبکەی بیخەیتە گیرفانت لە بانکەکان دەری بکەیت ببەیتە ماڵ لە مەرزەکان قاچاخچیەتی بکەی.
زیاتر گوتیشی ، پارێزگاری سلێمانی دەیان جار وتویەتی کە سلێمانی گەورەترین شاری پیشەسازی عێراقە، زۆرترین پیشەسازی عێراق لە سلێمانییە، مەعقولە گەورەترین شاری پیشەسازی لە عێراق زەڕیبەی نەبێت؟ بەیانی کامێرەیەک بنێرە بەردەم مروری سلێمانی بەس بزانن داهاتی مروری سلێمانی چەندە؟ من بە تۆ دەڵێم ئەمڕۆ دوو مووەزەف لە کەلار بەناوی ئارام سایەخان و خێزانەکەی کە پێشتر مووەزەف بوون لە گومرکی پەروێزخان بزانە لەسەر چی فڕێندراون هۆکارەکەی چییە؟
هەروەها بەهمەن عەبدوڵڵا ئەوەشی گوت، سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی هاتنە پەڕلەمان نزیکەی ٨ سەعات لە پەڕلەمان بوون، خوودی پەرلەمانتارەکانی نەوەی نوێ شاهیدن وە پەرلەمانتارانی هەموو کوردستان شاهیدن، ئەو کەسەی کە پێشنیاریان کرد کە هێزی هاوبەش دروست بکرێت بۆ کۆنتروڵکردنی خاڵە سنووریەکان بۆ نەهێشتنی قاچاخچییەتی و بەهەدەر دانی داهاتی ناوخۆ ئەندام پەرلەمانەکانی یەکێتی و گۆڕان بوون، هەموو پەرلەمانی کوردستان شاهیدە، سەرۆکی حکومەت گەڕایەوە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا هێزێکی هاوبەش لە وەزارەتی ناوخۆ وە وەزارەتی پێشمەرگە دروست بکرێت وە نەسەن لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران جەنابی کاک مەسرور وتبووی با لە ئیبراهیم خەلیلەوە دەستپێبکەن دواتر حاجی ئۆمەران و دواتر بچنەوە سلێمانی. خودی کاک قوباد لە ناو کۆبوونەوەکە وتبووی ئەگەر ئەم کارە بکرێت شەڕی ناوخۆ هەڵدەگیرسێ. مەسئولین لەسەر ئەم قسانەی خۆمان.