بەرپرسێکی ئافرەتی ژن دەست لەکارکێشانەوەی لە یەکێتی ڕاگەیاند
سروە کۆیی:
گوایە من ڕەخنە دەگرم لە یەکێتی لە دوای ٨ی تەمموزەوە هیچ نەما پێمان نەکەن.
دەقی دەست لەکار کێشانەوەی:
بۆ بەرێز لێپرسراوی مەکتەبی ڕێکخستن
( سەرکەوت زەکی )
بابەت: دەست لەکار کێشانەوە
من (زینب سابر ڕشید ) ناسراوم بە سروە کۆیی
بڕیارم دا بەدەست لەکارکێشانەوەم لە ڕێزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەمرۆوە هیچ پەیوەندیەکی سیاسی و کۆمەلایەتیم بە یەکێتیەوە نامێنێ لە دوای (٣١) ساڵ لە ڕێزەکانی یەکێتی کارم کردووە بێ ئەوەی لە یەک شتی یەکێتی سوودمەند بووبم.
جەندین جار لەلایەن دکتۆر مەجید ئاگادار کرامەوە گوایە من ڕەخنە دەگرم لە یەکێتی لە دوای ٨ی تەمموزەوە هیچ نەما پێمان نەکەن هەر لەبەر ئەوەی پشتیوانیمان لە شێخ لاهور کرد وەکوو هاوسەرۆکی یەکەم، یەکێتی
ڕۆژێک بەسەردان چووم بۆ مەکتەبی سیاسی لەلایەن (فەهیمە سابر) دەر کرام بە زەبری ئاسایش وە بە ئاگاداری و پیلان دانان کە پێشتر پیلانی بۆ دارێژرابوو گوایە ئێمە پاک دەکەنەوە بە دەرکردنمان لە ڕیزەکانی یەکێتییەوە بە ئاگاداری (دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی) و (قوباد تاڵەبانی) کە براکانی من شەهید بوون ئێوە لە خۆشترین ژیان و باشترین قوتابخانە لە دەرەوەی ولات دەژیان وە فەهیمە سابر ئاڵای شۆرش بوو ئێستا کوردایەتی بەسەر ئێمەدا دەفرۆشی من هیچم نەماوە لەدەستی بدەم براکانم شەهید بوون دایکم و باوکیشم لە خەمی براکانم مردن.
ئەو یەکێتیەی ئێستا ئێوە بەرێوەی دەبەن ئێمە لە مالەکەی خۆشمان دانیشین زۆر لە ئێوە دلسۆزترین بەداخەوە یەکێتی کەوتە دەستی ئێوە
ڕێزم هەیە بۆ هەموو هاورێکانم
سروە کۆیی