پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە

سەرۆکی حکومەت پەیامێك ئاراستەی گشت موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەكات
كەمێك لەمەوبەر، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی ڕۆژی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) پەیامێکی بڵاوكردەوە
دەقی پەیامی سەرۆکی حکومەت:
بەبۆنەی ڕۆژی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی موحەممەد ( دروودی خوای لە سەر بێت) گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.
لە خوای مەزن و دلۆڤان دەپاڕێینەوە، ئەم بۆنە پیرۆزە، ببێتە هاندەرێکی زیاتر، بۆ برەودان بە بەها بەرز و مرۆییەکانی ئایین و قووڵکردنەوەی کولتووری تەبایی و لێبوردەیی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە لە نێو گەلانی جیهاندا.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان