نیاز حاجی : حەقە مەزڵوم عەبدی نانێک بخوات و دە نان بکاتە خێر

نیاز حاجی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لەسەر هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی و مەزڵوم عەبدی نووسیویەتی:

حەقە مەزڵوم عەبدی نانێک بخوات و دە نان بکاتە خێر و سەدەقە کە تیا نەچووە چونکە بەدڵنیاییەوە خراپ فرۆشرابوو!

ئەو نووسەرە دەڵێت : ئەگەر مەزلوم عەبدی خۆی لەسلێمانی بووبێت و هێرشی كرابێتە سەر یان ئەگەر جاسووسیەك بەسەر مەزلوومەوە كرابێت، بە دڵنیاییەوە دەستی یەكێتی تێدابووە چونكە جگە لەیەكێتی و پەكەكە كەسی تر نەیزانیوە مەزلووم عەبدی لەوێیە یان نا؟!

دەشڵێت : جگە لە خۆیان كەسی تر ئاگاداری پیلان و سەوداو و مامەڵەکانی ئەوان نیە، هەر كەتن و پیلان و كارێكی قێزەوەنیش ئەگەر لەژێر سەریان بووبێ و لە سلێمانی ئەنجامدرابێت هەر یەكێتی ئاگاداریەتی و ئەو خۆی لێی بەرپرسە و بەشێكە لەسرووشتی كارو کردەوەی ئەوان.

نیاز حاجی نووسیویەتی : ئەم روداوەش ھیچ پێویستی بەخۆگیڤكردنەوەو موزایەداتی نەتەوەیی و كوردایەتی دارودەستەی بافڵ و پەكەكە ناكات.

هەروها ئەو دەشڵێت، كاری هاوبەشی ئەو دوو لایەنە هیچ پەیوەندییەكی بە نیشتیمانپەروەری و كوردایەتییەوە نیە، تاكە بەرژەوەندییەک كە تاقمە باڵادەستەكەی یەكێتی بە چەكدارانی پەكەكە دەبەستێتەوە قاچاغی ماددەی ھۆشبەر و چەك و ڕفاندنی مرۆڤ و سپیكردنەوەی پارەیە. ئەگەر ئەوەندە ڕاستگۆن بۆ كوردایەتی بۆچی لەبارەی ئێش و ئازاری كورد لە ڕۆژهەڵات جارێك نەماندیت هەڵوێستێك بنوێنن؟

🔴 دەڵێت چونکە:
📌 هەر ئەوانە بوون مستەفا سەلیمیان ترسنۆكانە و نامەردانە فڕاند و ڕادەستیان كرد بۆ ئەوەی لە سێدارە بدرێت.

📌 هەر ئەوانە بوون ڕەسەدیان دەدا بۆ ئەوەی بارەگاكانی حزبێكی ڕۆژهەڵات بوردوومان بكرێت. ھەر خۆیانن کە دەڵێن یەكێتی بۆتە بەڵا بەسەر خەڵكی كوردستانەوە.

📌 بەڵێ ئەم تاقمە ناسروشتی و خۆسەپێن و سەیر و سەمەرەن، تەنانەت ناتوانن جلی سروشتیش لەبەر بكەن جلەكانیان جلی تلیاکخۆرو مافیا و چەتەكانە.