مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان به بۆنهی كۆچی دوایی تێکۆشەر و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان (شێخهڵا ئیبراهیم) پرسەنامەیەکی بڵاوكردهوه
دهقی پرسەنامەی سەرۆکی حکومەت:
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەر و خەباتکاری ناسراوی کوردستان و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلول و گوڵان و هەڵگری مەدالیای بارزانی نەمر مامۆستا شێخەڵلا ئیبراهیم-م بیست.
خوالێخۆشبوو مامۆستا شێخەڵلا ئیبراهیم، نموونەى مرۆڤێکی نیشتمانپەروەر و کۆڵنەدەر بوو، لە تەمەنى گەنجییەوە بووەتە پێشمەرگە و لە دوای راپەڕینیش وەک بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و پەرلەمانتار دڵسۆزانە خزمەتی گەل و وڵاتەکەی کردووە.
پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و کەس و کار و هەڤاڵانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای دلۆڤان گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەمووان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان