کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما دەبێتە سفر پلەی سیلیزی.

کەشناسی کەشى پێشبینیکراوى ٤٨ کاتژمێرى داهاتووی ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی ٣١/ ٣ / ٢٠٢٣ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە زۆربەی ناوچەکان هەندێک کات هەورە تریشقە و لێزمە باران دەبێت وە هەروەها لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر بارین دەبێت ، پێشبینی دەکرێت سنووری پارێزگای دهۆک ڕێژەی دابارینی زیاتر بێت . لە هەندێک ناوچە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە.

بە شێوەیەکی گشتی پلەکانی گەرما زۆر نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنێ ، لە ناوچە شاخاوییەکان نزیک دەبێتەوە لە سفر پلەی سیلیزی .

هەروەها کەشناسی هەرێم ڕاشیگەیاندووە ، سبەی شەممە ٢٠٢٣/٤/١ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو ، لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران هەیە.
پلەکانی گەرما بەرزتر دەبێت بە بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ.