بەڕێوەبه‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومهلهرزەزانی هەرێم ئاشكرای كرد كه شه‌پۆلێكی باران بارین بۆ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بهڕێوەیه و ئەمڕۆ شه‌ممە باران بارین دەست پێ دەكات.
كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: بەهۆی ناجێگیرى کەشوهەوا، پێشبینى دەکرێت هەرێمى کوردستان بکەوێتە ژێر شەپۆلێکى باران بارین و هەورە تریشقە.
شه‌پۆڵه‌كه ئەمڕۆ دەست پێ دەكات، لهمبارەیهوە كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئەمڕۆ شەممە ئاسمان نیمچەهەور و لە هەندێ ناوچە هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینى کەمێک نمەباران بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.
سه‌بارەت به رەوشی كه‌شوهه‌وای دووسبه‌ی یه‌كشه‌ممە، ڕایگه‌یاند: ڕۆژی یەکشەممە ئاسمان هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ دەست پێ کردنى باران بارین، هه‌روەها لە کاتەکانى نێوەڕۆدا ڕێژەى باران بارین زیاد دەکات و هەندێ کات هەورەتریشقەى لەگەڵ دەبێت و خێرایی باش (١٥-٢٥) کم دەبێت.
ئاماژەی به‌وەش دا: ڕۆژی دووشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینى نمەباران و بارانى مامناوەند، هه‌روەها لە کاتەکانى شەودا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکان و هەندى ناوچەى دیکە بەردامى دەبێت.