سۆران خاکی:
هەڵەبجە بە درێژایی مێژوو بۆتە قوربانی سیاسەتی چەوتی یەکێتی ئەو حزبە هەمیشە ئەو شارەی کردۆتە قوربانی بەرژەوەندییە حزبیەکانی، کارەساتی ١٦ی ئازاری ساڵی ١٩٨٨و کیمیابارانکردنی هەڵەبجە بەرئەنجام شەهیدبوونی ٥هەزار مرۆڤی بێ تاوان لەم شارەدا یەکێتی هۆکاری سەرەکیە، چونکە یەکێتی دەستی پاسدارانی ئێرانی گرت و هێناینە ئەم شارەو بیانووی دایە دەستی ڕێژێمی بەعس بۆ ئەوەی بە چەکی کۆمەڵکوژ بۆردومانی ئەم شارە بکات، هەر ئەوەش نا بەڵکو ڕێگەی نەدا خەڵکەکەش لە شارەکە بڕۆنە دەرەوە و خۆیان ڕزگار بکەن !
دوای لەناوچوونی ڕژێمی بەعس بکەری سەرەکی ئەم کارەساتە کە طارق ڕەمەزانی فڕۆکەوان بوو دەستگیرکرا، کەچی وەفای یەکێتی بۆ هەڵەبجەییەکان ئەوەبوو بە ڕۆژی ڕووناک ئازادی کردوو ڕەوانەی دەرەوەی وڵاتیشی کرد!
ئەمڕۆش دوای دوو ٣٥ ساڵ لەو کارەساتە هەڵەبجە لە ژێر چەتری حوکمڕانی یەکێتی دا لە بچووکترین و سەرەتایی ترین خزمەتگوزاری بێ بەشەو هیچ سیمایەکی شارستانی و ئاوەدانی بەم شارەوە دیار نیە !
تۆ بڵێی ئەم هەموو ڕق و قینەو و دوژمنایەتی کردنەی یەکێتی بۆ ئەم شارەو خەڵکەکەی لە چیەوە سەرچاوەی گرتبێ و دانیشتوانی ئەم شارە چ تاوانێکیان ئەنجام دابێ وایان لێ دەکەن ؟