وەزارەتی پهروەردەی حكومهتی ههرێمی كوردستان ئهنجامی تاقیکردنەوە بەراییەکانى ساڵى خوێندنى (٢٠٢٢ – ٢٠٢٣)ـی بڵاوكردەوە.
راگەیاندنی وەزارەتی پهروەردەی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگەیاندووە:” قوتابیانی بەشداربووی تاقیکردنەوە بەراییەکانى ساڵى خوێندنى (٢٠٢٢ – ٢٠٢٣)له رێگاى ئەم لینکەى خوارەوە دەتوانن ئەنجامى تاقیکردنەوەکانتان وەربگرنەوە.
http://www.azmwnakan.com
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: قوتابیان لەکاتی هەبوونی ناڕەزای لە دەرئەنجامی نمرەکانیان، دەتوانن لە رێکەوتی ٦ی٣ی٢٠٢٣ تاکو ٩ی٣ی٢٠٢٣ لە ڕێگەی پەروەردەی قەزاکان فۆرمی پەڵپ (اعتراض) پربکەنەوە ، دڵنیایان دەکەینەوە بە وردی لە پەڵپەکان دەکۆڵینەوە.