دەیڤد ئالابا رووبەرووی هەڵمەتێکی رەخنەی توندی هاندەرانی ریاڵ مەدرید بووەتەوە پاش ئەوەی لە دەنگدان وەکو کاپتنی نەمسا بۆ باشترین یاریزان جیهان، مێسی بەر لە بەنزیمە هەڵبژارد.
ئالابا ئەمڕۆ روونکردنەوەیەکی کورتی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە” لە نەمسا سەرجەم هەڵبژاردەکە بەشداربوون لە دیارکردنی دەنگەکان نەک تەنها من، لای ئێمە هەمووان بەشداردەبن لە بڕیاردان ئەگەر نا هەمووان دەزانن کە من چەند سەرسامم بە تواناکانی کەریم بەنزیمە و بۆ من باشترین هێرشبەری جیهانە بێ دوو دڵی.
ئالابا و نەمسا بۆ دیاریکردنی سێ باشترین یاریزان جیهان بەم جۆرە دەنگیان دابوو: ١- مێسی ٢- بەنزیمە ، ٣- ئێمباپێ ، ئەمەش وایکرد هاندەرانی ریاڵ مەدرید داوای دوورخستنەوەی ئەو یاریزانە بکەن لە شەوی رابردووەوە و پاش ئاشکرابوونی ئەنجامەکان.