لێ ئیکویپ: شەڕ لە نێوان نێیمار و ئۆکامپۆس روویداوە

نێیمار داسیلڤای یاریزانی پاریس سان جێرمان و لویس ئۆکامپۆسی راوێژکاری وەرزشی یانەکە، بووەتە شەڕییان پاش شکستەکەیان بەرامبەر مۆناکۆ.

پاریس لە کەمتر لە هەفتەیەکدا، لە جامی فەڕەنسا کرایە دەرەوە لەسەر دەستی مارسیلیا و یاری لوتکەی خولی فەڕەنسیشی بەرامبەر مۆناکۆ دۆڕاند. بەگوێرەی رۆژنامە فەڕەنسییەکە دوای یارییەکە ئۆکامپۆس چووەتە ژووری خۆگۆڕینی یاریزانان و بە توندی رەخنەی لێگرتوون و نێیماریش چەقی گازندەکان بووە ئەمەش وەڵامدانەوە و گرژی تێکەوتووە.

جگە لەوەی نێیمار لەگەڵ ئۆکامپۆس بووەتە ناکۆکییان، بەگووتەی سەرچاوەکە هاوکات نێیمار هێرشیکردووەتە سەر ڤیتینها و ئێکیتیکێ بە هۆکاری ئەوەی، ئەوەی یەکەمیان زیاتر لە جارێک پاسی یەکلاکەرەوەی پێنەداوە و ئیتیکێش چەندین بڕیاری هەڵەی داوە.

پاریس بەر لە یارییە ئاگرینەکەی بەرامبەر بایەرن میونشن لە کێشەدایە و لیۆنێل مێسی و کیلیان ئێمباپێ پێکانیان هەیە، بەڵام چاوەڕواندەکرێت ئەفسانە ئەرژەنتینییەکە بۆ ئەو یارییە بگەڕێتەوە یاریکردن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button