ئێوارەی ئەمڕۆ لە یاری کۆتایی جامی کاراباو هەردوو یانەی مانچێستەریونایتد و نیوکاسڵ رووبەرووی یەکدەبنەوە.
بەر لە یارییەکە پرسیارێک سەری هەڵداوە ئەویش ئەوەیە ئایا کریستیانۆ رۆناڵدۆ مەدالیای پێدەدرێت ئەگەر مان یونایتد ببێتە پاڵەوان؟
کریستیانۆ لە نیوەی وەرزدا گرێبەستەکەی لەگەڵ شەیتانە سوورەکان هەڵوەشاندەوە. بەر لە جێهێشتنی یانەکە، تەنها یەک یارییان لەو پاڵەوانێتییە ئەنجامدا ئەویش رۆناڵدۆ لەلایەن تێن هاگەوە بەشداری پێنەکرا و بەو هۆیەوە کریس نابێتە خاوەنی مەدالیا. یارییەکە بەرامبەر ئەستۆن ڤیلا بوو کە ٤-٢ شکستییان پێهێنان.
بەڵام پێشتر رۆناڵدۆ ئەو ناسناوەی لەگەڵ بەدەستهێناون ئەوکاتەی سێر ئەلێکس فێرگسۆن راهێنەری مانچێستەر بوو.
وەڵامێک بنووسە