لە سلێمانی ئارایشتگایەک داخرا

لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بەهۆی کاری نایاسایی ئارایشتگایەکیان داخست

قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند: به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به ‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ئارایشتگا و تاتۆی تامی بیوتی له‌ گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی زه‌رگه‌ته‌ داخست.

روونکراوەتەوە: “راپۆرتی لیژنه‌ی ئارایشتگاكانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه‌، له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه‌ بۆ شوێنه‌كه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ له‌ناو ئارایشتگاكه‌دا نوشته‌ و دوعا هه‌بووه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات له‌ناو تامی بیوتی-دا نوشته‌ و جاودی تێدا كراوه‌، كه‌ پێچه‌وانه‌ی یاسا و رێنماییه‌كانی كاركردنه‌ و له‌هه‌ر ئارایشتگایه‌كدا نوشته‌ و دوعا بگیرێت داده‌خرێت”.

ئاماژە بەوەشکراوە: “به‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی ئارایشتگای تامی بیوتی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكای یاسایی ده‌كرێته‌وه‌”.