ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی ٢٤ـی ٠٢ـی ٢٠٢٣ پاکێجێکی نوێی سزا بەسەر ڕووسیا دەسەپێنێت و بە یەکێک لە گرنگترین پاکێجی سزاکانی دەزانێت بەسەر ئەو وڵاتەدا، ئەمەش دوای ساڵێک لە دەستپێکردنی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا.
کۆشی سپی ڕایگەیاند: سزای به‌سه‌ر ٢٢ كه‌سایه‌تیی ڕووسی و ٨٥ قه‌واره‌دا سه‌پاندووە، له‌وانه‌ش بانكی ئیئتمانیی مۆسكۆ.
وه‌زاره‌تی بازرگانیی ئه‌مریكا لەمبارەیەوە دووپاتی كرده‌وه كه ئامانجی ئه‌و سزایانه ئه‌وه‌یه ڕێگه به ڕووسیا نه‌درێت درۆنه‌كانی ئێران له ئۆكراینا به‌كاربهێنێت.
ئه‌م پاكێجه نوێیه‌ی سزاكانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ڕووسیادا پاش ساڵێک دوای ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كه‌ی ڕووسیا بۆ سه‌ر خاكی ئۆكراینا دێت، كه چه‌ند كه‌سایه‌تی و كۆمپانیای كردووه‌ته ئامانج له وڵاتانی ئه‌وروپا، به تایبه‌تی له سویسرا.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا دووپاتی كرده‌وه كه واشنتۆن سزای به‌سه‌ر چه‌ند كۆمپانیا و كه‌سایه‌تییه‌كی ڕووسی له كه‌رتی كانزا و كان و ئامێری سه‌ربازی و نیوچه گه‌یه‌نه‌ره‌كان، وێڕای ٣٠ كه‌س و كۆمپانیا له چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپادا سه‌پاندووه، لەو کەسانەی تۆمه‌تبارن كه سه‌رپێچییان له سزا سه‌پێنراوه‌كانی سه‌ر ڕووسیا كردووه.
هاوکات وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئاشکرای کرد ئەم پاکێجە سزایەی ئەمڕۆ یەکێکە لە گرنگترین هەنگاوەکانی پاکێجی سزاکان، لەوکاتەوەتەی شەڕی ئۆکرانیا دەستی پێ کردووە.