سەرۆکی حکومەت دوو فەرمانی گرنگی دەرکرد

مەسرور بارزانی لە ڕۆژی جیھانی زمانی دایک دوو فەرمانی گرنگ دەردەکات

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی ، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ، لە فەرمانێکدا بۆ گشت وەزارەتەکانی حکومەتی ھەرێم، فەرمان دەکات لە پێناو پاراستنی زمانی کوردی وەک زمانی سەرەکی لە ھەرێمی کوردستان، کاری پێویست ئەنجام بدەن بۆ نووسینی تابلۆ بە زمانی کوردی لە سەرجەم دامەزراوە و فەرمانگە حکومی و ناحکومییەکان و نوسینگە و نوێنەرایەتی و کونسڵگەری وڵاتان و ڕێکخراوە بیانییەکان و گشت کۆمپانیا و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت، ھەروەھا مەسرور بارزانی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان رادەسپێرێت کە لە ھۆتێل و شوێنە گەشتیاری و ڕێستورانتەکان دەبێت گرنگی بە زمانی کوردی بدرێت و لیستی خواردن و ڕێبەر و ڕێنماییەکان بە زمانی کوردی بێت.

ھەر لەم چوارچێوەیەدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و پەروەردە رادەسپێرێت بە ھەماھەنگی لەگەڵ ئەکادیمیای کوردی و شارەزا و پسپۆرانی ئەم بوارە بە ئامادەکردنی پرۆگرامێکی گونجاوی فێربوونی زمانی کوردی بۆ ئەو ھاوڵاتتتە بیانیانەی بە مەبەستی کارکردن لە ھەرێمی کوردستان نیشتەجێن.